کوردپرێس، بەپێی لیستێکی نوێی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئه‌و ئه‌فسه‌ره کوردانه دوورخراونەتەوە کە له ساڵی 2005ـه‌وه له ریزه‌کانی پۆلیسن، پۆسته‌کانیشیان به عه‌ره‌ب و تورکمان دراوه.
سه‌رحه‌د قادر، بەڕێوه‌به‌ری پێشووی پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌کانی که‌رکووک بە تۆڕی میدیای رووداو-ی رایگه‌یاند: "ئه‌ندازیاری ئه‌و گۆڕانکارییه زۆر به وردیی و عاقڵانه کاره‌که‌ی کردووه، ئه‌و پۆستانه‌ی که گرنگ بوون هیچ له‌لای کورد نه‌ماون و دراون به عه‌ره‌ب و تورکمان. ئه‌وه‌ش رۆڵی کوردی له ریزه‌کانی پۆلیس زۆر لاواز کردووه و هیچ ده‌سه‌ڵاتێکیان نییه و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کان له‌لای هێزه‌کانی دیکه‌یه".
پۆسته‌کان له به‌ڕێوه‌به‌ری فریاکه‌وتنه‌وه تاوەکوو به‌ڕێوه‌به‌ری بنکه و به‌ش و یه‌که ئه‌منییه‌کانی گرتووەته‌وه. له 16ی ئۆکتۆبه‌ره‌وه تاوه‌کو ئێستا 67 پۆستی ئه‌منی له که‌رکووک له ده‌ستی کورد ده‌رهێندراون.
هه‌وڵێک هه‌یه له‌ڕێگەی پەرلەمانی عێراقه‌وه رێگری له جێبه‌جێ کردنی ئه‌و لیسته بکرێت، به‌ڵام ماوه‌ی سێ رۆژه لیسته‌که له که‌رکووک کاری پێده‌کرێت و هه‌ر به‌پێی ئه‌و نووسراوه به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی فریاکەوتن له پۆسته‌که‌ی دوورخراوه‌ته‌وه.
رێبوار ته‌ها، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: "هه‌موو ئه‌وانه‌ی به بڕیاری سیاسی به‌سوودوه‌رگرتن له دۆخی که‌رکووک دوورخراونه‌ته‌وه له کاره‌کانیان، ده‌بێ بگه‌ڕێندرێنه‌وه شوێنه‌کانی خۆیان.
ئێمه لەگەڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته کردووه و لیژنه‌ی راگرتنی باڵانس و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ره‌کان بۆ سه‌ر کاره‌کانیان ده‌بێ هه‌موو ئه‌فسه‌ره‌کان بگه‌ڕێنینه‌وه شوێنه‌کانیان".
زۆربه‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌رانی دوورخراونه‌ته‌وه له پشکی پارتین و به‌شداریان له گشتپرسی کردبوو. سه‌ره‌تا پێیانگوترابوو ده‌توانن له شوێنه‌کانی خۆیان بمێننه‌وه به‌ڵام دواتر دوورخرانه‌وه و که‌سانی دیکه‌ی عه‌ره‌ب و تورکمان له شوێنه‌کانیان دانران.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment