کوردپرێس: به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی عوكازی سعوودی كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 15/8/2019 بڵاو كراوه‌ته‌وه و پشتی به زانیاریی سه‌رچاوه‌ی ئاگادار به‌ستووه، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی وڵاته‌كه‌ی تووشی قه‌یرانی سیاسی بووه و په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و ئوردنیش له‌و نێوه‌نده‌دا كراوه‌ته ئامانج.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یێكی ئاگاداری عێراقی به رۆژنامه سعوودییهكهیان گوتووه، چه‌ند كوتلهیێكی سیاسی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستیان به فشار خستنه‌سه‌ر ئوردن كردووه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌یارانی حكوومه‌تی عێراق، له سه‌روویانه‌وه ره‌غدی كچی سه‌دام حسێن راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا بكه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه‌یێكی په‌رله‌مانی عێراق گوتوویه‌تی: "كوتله سیاسییه‌كانی په‌رله‌مان دۆسیه‌ی داواكراوانی عێراقییان له ئوردن تێكه‌ڵی دۆسیه‌ی بازرگانی نێوان هه‌ر دوو وڵات كردووه، به‌ڵام حكوومه‌تی عێراق ره‌تی ده‌كاته‌وه دۆسیه‌ی داواكراوه‌كان تێكه‌ڵی بازرگانی و ئابووریی نێوان به‌غدا و عه‌ممان بكرێت".
سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن: "هه‌وڵه‌كانی ئه‌و كوتله سیاسیانه‌ی په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌یه رێگه له هه‌ر لێكنزیک بوونهوهیێكی نێوان عێراق و دراوسێ عه‌ره‌به‌كانی بگرن".
هه‌ر چه‌نده حكوومه‌تی عێراق ره‌تی ده‌كاته‌وه ئه‌و دوو دۆسیه‌یه تێكه‌ڵ بكرێت، له به‌رامبه‌ریشدا ده‌سه‌ڵاتدارانی ئوردن ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه و گوتوویانه رێگه ناده‌ن هیچ لایه‌نێک له‌و رووه‌وه ده‌ست بۆ سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌یان ببات.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یێكی حكوومه‌تی ئوردنی كه قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌ی عوكاز كردووه گوتوویه‌تی: "ئه‌سته‌مه ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ممان له‌ژێر هیچ فشارێكدا ئه‌و نیو ملیۆن هاووڵاتییه عێراقیانه‌ی له سه‌رده‌می جیاجیا به‌تایبه‌تی نه‌یارانی حكوومه‌تی نوێی عێراق له كاتی رزگاركردنی عێراق په‌نایان بۆ ئوردن بردووه راده‌ستی هیچ لایه‌نێک بكرێنه‌وه".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment