به‌رپرسانی سوپای تورکیا له‌گه‌ڵ شاندێکی ئه‌مریکی کۆ بوونه‌وه‌

به‌شی تورکیا- گرووپێکی 6 که‌سیی ئه‌مریکی که‌ سه‌ردانی تورکیایان کردووه‌ له‌ سنووری ئاک چاکالی پارێزگای شانلی ئۆرفا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی که‌تیبه‌ی قووڵ ئۆردووی 7ی ئامه‌د و شاندی یاوه‌ری کۆ بوونه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، گرووپێکی 6 که‌سیی ئه‌مریکی که‌ به‌ مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له‌پێناو دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له‌ باکووری سووریا سه‌ردانی تورکیایان کردووه‌ له‌ سنووری ئاک چاکالی پارێزگای شانلی ئۆرفا له‌گه‌ڵ ژێنڕاڵ سینان یایلا فه‌رمانده‌ی که‌تیبه‌ی قووڵ ئۆردووی 7ی ئامه‌د و شاندی یاوه‌ری دیدار و گفتوگۆیان کرد.

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 15ی ئابی 2019 ژێنڕاڵ سینان یایلا به‌ بۆنه‌ی ورده‌کاریی ناوچه‌ ئارامه‌که‌ی باکووری سووریا و دامه‌زراندنی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی ئه‌مریکا- تورکیا سه‌ردانی سنووری ئاک چاکالی له‌ شانلی ئۆرفای کرد و له‌ژێر ڕێوشوێنی توندی ئه‌منی له‌گه‌ڵ شانده‌ ئه‌مریکییه‌که‌ دیداری کرد.

ئه‌م دیداره‌ له‌ حاڵێکدا ئه‌نجام ده‌درێت که‌ شانده‌ ئه‌مریکییه‌که‌ ڕۆژی ڕابردوو له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی که‌تیبه‌ی سه‌ر سنووری 3ی سوپای تورکیا دیداری کردبوو.

گرووپه‌ 6 که‌سییه‌که‌ی ئه‌مریکا که‌ سێ ڕۆژ پێش ئێستا سه‌ردانی تورکیای کردووه‌ له‌ ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا به‌ یاوه‌ریی فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌کانی تورکیا سنووره‌کانی باشووری ئه‌و وڵاته‌ی به‌ سه‌ر کردۆته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئیخلاس

هه‌واڵی پێوه‌ندیدار:

http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=67796

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 75732

Your Comment

You are replying to: .
captcha