که‌مپی دیله‌کانی داعش له‌ قامیشڵۆی سووریا+ وێنه‌

به‌شی جیهان- هێزی کوردی سووریا دیله‌ ده‌ستگیرکراوه‌کانی داعش له‌ که‌مپێکی خۆیان له‌ قامیشڵۆی باکووری سووریا ده‌هێڵێنه‌وه‌ که‌ واشنتۆن پۆست له‌ ڕاپۆرتێکدا باس له‌وه‌ ده‌کات هێزه‌ کوردییه‌کان چه‌ندین به‌رنامه‌ی جۆراوجۆری بۆ ئه‌و گرووپه‌ توندڕه‌وه‌ داناوه‌ به‌ مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ژیانی ئاسایی له‌ کۆمه‌ڵگا وه‌ک فێرکردنیان به‌ نیگارکێشی و به‌شدارییان له‌ پۆڵه‌کان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هێزی کوردی سووریا له‌ چه‌ندین ڕاپۆرتدا ڕایان‌گه‌یاندووه‌ که‌ نزیکه‌ی 70 هه‌زار گومانلێکراوی ئه‌ندامێتی له‌ گرووپی تیرۆریستیی داعشیان -گرووپێکی تیرۆریستی که‌ ساڵی 2014 تا 2018 ناوچه‌یێکی گه‌وره‌ له‌ عێراق و سووریای به‌ده‌سته‌وه‌ بوو- ده‌ستگیر کردووه‌. کورده‌کان دیله‌کانی داعش له‌ سێ که‌مپی جۆراوجۆر ده‌هێڵنه‌وه‌ و واشنتۆن پۆست له‌ ڕاپۆرتێکدا باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ چه‌کدارانی داعش که‌ ئه‌ندامێتییان له‌ ناو گرووپه‌ ئاشکرا بووه‌ له‌ زینداندان به‌ڵام هێزه‌ کوردییه‌کان به‌ ئه‌نجامدانی چه‌ندین به‌رنامه‌ی جۆراوجۆر هه‌وڵه‌کانیان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و چه‌کدارانه‌ بۆ ژیانی ئاسایی چڕ ده‌که‌نه‌وه‌.

ڕاپۆرتی وێنه‌ییی شوێنی هێشتنه‌وه‌ی دیله‌کانی داعش له‌ شاری کوردنشینی قامیشڵۆی باکووری سووریا:

کلینیکێکی ددان‌پزیشکی له‌ شوێنی هێشتنه‌وه‌ی دیله‌کانی داعش له‌ قامیشڵۆ

به‌ندێکی زیندانی‌کردنی چه‌کدارانی داعش

وێنه‌یێک له‌ شاری قامیشڵۆ

دادگه‌یی‌کردنی چه‌کدارێکی داعش له‌ شاری قامیشڵۆ

سه‌رتاشخانه‌ی چه‌کدارانی داعش له‌ زیندان

ڕێگای داخڵبوونی گرتووخانه‌ی قامیشڵۆ

به‌ندێکی هێشتنه‌وه‌ی چه‌کدارانی داعش

دۆسیه‌ی دیله‌کانی داعش

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 75726

Your Comment

You are replying to: .
captcha