حه‌سه‌ن ئه‌بوو ئه‌علا سه‌رۆکی نووسینگه‌ی حیزبی موحافیزه‌کاری سووریا ئاماژه‌ی به ڕێککه‌وتنی ئه‌مدواییه‌ی تورکیا و ئه‌مریکا له‌باره‌ی باکووری سووریا کرد و به ئاژانسی کوردپرێسی ڕاگه‌یاند: له ماوه‌ی چه‌ند کاژێری ڕابردوودا دوو هه‌واڵی گرینگ بڵاو کرایه‌وه. هه‌واڵی یه‌که‌م پێشڕه‌وتی به‌رچاوی سوپای سووریا له ئیدلب و هه‌واڵی دووهه‌م به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا له‌باره‌ی سووڕانه‌وه‌ی درۆنه‌کانی ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر ئاسمانی باکووری سووریا له چوارچێوه‌ی ڕێککه‌وتنی تورکیا و ئه‌مریکا بوو که ئه‌م هه‌واڵانه پشتڕاستکه‌ره‌وه‌ی هه‌مان بابه‌ته که ئێمه پێشتر له‌باره‌ی مامه‌ڵه‌ی نێوان لایه‌نه‌کانی ئاستانه له‌لایێک و ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان لهلایێکیترهوه ڕامانگه‌یاندبوو.
ناوبراو زیادی کرد: ئه‌م مامه‌ڵه‌یه پێشڕه‌وتی سوپای سووریا له پارێزگای ئیدلب له‌جیاتی به‌رژه‌وه‌ندیی تورک له ناوچه‌ی ئارام له باکووری سووریا بوو هه‌ڵبه‌ت به‌م مانایه نییه که تورکه‌کان فرهخوازییهکانیان جێبه‌جێ بکه‌ن به‌ڵکوو ناوچه‌ی ئارام ڕووبه‌رێکی بچووک له‌و شته‌ی که ده‌یانهه‌وێت له‌خۆ ده‌گرێته‌وه.
حه‌سه‌ن ئه‌بوو ئه‌علا ڕاشیگه‌یاند: ناوچه ئارامه‌که‌ی باکووری سووریا ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی لایه‌نه چه‌کداره ئهمهگدارهکان به تورکیا له ناو شار و سنووره‌کان سنووردار ده‌کاته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment