به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هاوکات له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له باکووری سووریا و ڕێککه‌وتنی سه‌ره‌تاییی تورکیا و ئه‌مریکا له‌مباره‌وه، سه‌رچاوه خۆجێییه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که ئه‌مریکا ده‌یهه‌وێت بنکه‌یێکی ئاسمانی بۆ فڕینی کۆپته‌ره سه‌ربازییه‌کانی له باشووری سرێکانیی هه‌ڵکه‌وتوو له باکووری ڕۆژئاوای حه‌سه‌که بکاته‌وه.
بنکه ئاسمانییه‌که‌ی ئه‌مریکا له ناوچه‌ی هابووری هه‌ڵکه‌وتوو له باشووری سرێکانی دروست ده‌کرێت و کاره‌کانی دامه‌زراندنی ده‌ستی پێکردووه. ناوچه‌ی ته‌ل ئه‌کره‌م ئه‌و ناوچه‌یه‌یه که ئه‌مریکا بنکه ئاسمانییه‌که‌ی تێیدا دروست ده‌کات و له‌ژێر کۆنتڕۆڵی یه‌په‌گه‌دایه.
شایانی باسه؛ دروستکردنی بنکه ئاسمانییه‌که‌ی ئه‌مریکا سێ ڕۆژ پێش ده‌ستی پێکردووه و کاروانه‌کانی ئه‌و وڵاته که‌ره‌سته‌ی پێویست بۆ دروستکردنی بنکه‌که بۆ ئه‌و ناوچه‌یه ده‌گوازنه‌وه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی KRDnews
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment