بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شۆن رۆبەرتسن، گوتەبێژی پێنتاگۆن لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند فەرماندە سەربازییەکانیان بە مەبەستی دروست کردنی ناوچەی ئارام لە سووریا لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی تورکیا لە شاری رحا لە گفتوگۆ و هەماهەنگیدان، لە ماوەیێکی نزیکدا ژمارەیێکی زیاتر سەرباز رەوانەی رحا دەکەن.
لە چەند رۆژی رابردوودا بە مەبەستی دروست کردنی ناوچەی ئارام لە سووریا 90 سەربازی ئەمەریکا گەیشتنە شاری رحا.
لەلایەكی دیكە و پەیوەست بەو بابەتەوە. لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند: کارەکانی پێکھێنانی ژێرخانی ناوەندی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش بە مەبەستی دروست کردنی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا بە ھەماھەنگی لەگەڵ ئەمەریکا بەردەوامە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە بەھاتنی شاندێکی شەش کەسی ئەمەریکی بۆ شاری ئورفا، کارەکانی ژێرخانی پێکھێنانی ناوەندی جموجۆڵی ھاوبەش دەستی پێکردووە.
له بارهی رێككهوتنی ناوچهی ئارام و پێكهێنانی ژوورێكی هاوبهش له لایهن توركیا و ئهمەریكا، پسپۆڕان پێیان وایه، نا روونییێک له رێككهوتنهكهی ئهمەریكا و توركیا بهدی دهكرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment