10 چه‌كداری داعش له‌ بیابانه‌كانی ئه‌نبار كوژران

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ده‌زگای بنه‌بڕكردنی تیرۆر له‌ عێراق بڵاوی كرده‌وه‌ که‌ له‌ بیابانه‌كانی ئه‌نبار 10 چه‌كداری داعش كوژراون و پێنجی دیكه‌ش ده‌ستگیر كراون.

کوردپرێس:

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 13-8-2019 ده‌زگای بنه‌بڕکردنی تیرۆر له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاند: "یه‌كه‌یێكی هێزه‌كانی ده‌زگای بنه‌بڕكردنی تیرۆر به‌ هه‌ماهه‌نگیی هێزی ئاسمانیی هاوپه‌یمانان ئۆپه‌راسیۆنێكیان له‌ ناوچه‌ی روتبه‌ و دۆڵی حوران له ‌بیابانی ئه‌نبار ئه‌نجام داوه‌ ئه‌وه‌ش دوای به‌ده‌ستگه‌یشتنی زانیاریی وردیی هه‌واڵگری له‌سه‌ر جموجووڵی پاشماوه‌كانی داعش له‌و ناوچه‌یه‌".

هه‌روه‌ها له‌ به‌یاننامه‌که‌دا باس له‌وه‌ کراوه‌ که‌ له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا 10 چه‌كداری داعش كه‌ دوانیان پشتێنه‌ی بۆمبڕێژكراویان به‌ستووه‌ كوژراون و پێنجی دیكه‌شیان ده‌ستگیر كراون.

ئه‌م كرده‌وه‌ سه‌ربازییه‌ دوای زیادبوونی چالاكی و جموجووڵی چه‌كدارانی داعش دێت له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی نزیک سووریا به‌تایبه‌ت پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا و ئه‌نبار و دیاله‌ و که‌رکووک و سه‌ڵاحه‌دین كه‌ زنجیره‌یێک په‌لامار و هێرشیان بۆ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و هاووڵاتییانی سڤیل ئه‌نجام داوه‌.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 75709

Your Comment

You are replying to: .
captcha