به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولقادر عهزۆز ڕاوێژکاری سه‌رۆک وه‌زیرانی سووریا باسی له هه‌نگاوه‌کانی تورکیا بۆ دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له باکووری وڵاته‌که‌ی کرد و ڕایگه‌یاند: تورکیا له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی قه‌یران له سووریا هه‌وڵه‌کانی بۆ هه‌لقۆستنه‌وه له مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌رانی سووری له ناو خاکی خۆی چڕ کردۆته‌وه واتا ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که به بۆنه‌ی تیرۆریستان و گه‌مارۆی ئابوورییه‌وه ناچار بوونه ماڵ و سامانی خۆیان به‌جێبێڵن. زۆربه‌ی په‌نابه‌رانی سووریی نیشته‌جێی تورکیا له سیاسه‌ته‌کانی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا ده‌ناڵێنن چوونکه تورکیا مامه‌ڵه‌یێکی جیدی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه ناکات که ڕه‌فتارێکی ناشیرین له‌گه‌ڵ په‌نابه‌رانی سووری ئه‌نجام ده‌ده‌ن. بێده‌نگیی کۆمه‌ڵگه‌ی ده‌ولیش ئه‌م بابه‌ته قووڵتر ده‌کاته‌وه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا گوتیشی: تورکیا به چه‌ندین شێوازی جۆراوجۆر هه‌لقۆستنه‌وه له په‌نابه‌رانی سووری ده‌کات له‌وانه گوشارخستنه سه‌ر دیمه‌شق و ڕێگرتن له گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆبه‌خشانه‌ی په‌نابه‌رانی سووری بۆ وڵاته‌که‌یان. تورکیا له ڕێگای په‌نابه‌رانی سووریی نیشته‌جێی وڵاته‌که‌ی گوشاریش ده‌خاته سه‌ر ئه‌ورووپا بۆ ئه‌وه‌ی تورکیا وه‌ک ئه‌ندامێکی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا قبووڵ بکه‌ن. هاوکات تورکیا و خودی ئه‌ردۆغان له ڕێگای دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارامه‌وه سیاسه‌تی به‌تورک کردنی باکووری سووریا پێوشوێنگری ده‌کات. پڕۆژه‌یێک که له ڕاستیدا پڕۆژه‌یێکی داگیرکه‌رانه و دابهشخوازانهیه. پڕۆژه‌یێک که سه‌رۆک کۆماری تورکیا ده‌یهه‌وێت شکسته‌کانی خۆی قه‌ره‌بوو بکاته‌وه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment