به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له حاڵێکدا که مشتومڕه‌کان له‌سه‌ر ڕێککه‌وتنی ئه‌مدواییه‌ی تورکیا- ئه‌مریکا له‌باره‌ی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له باکووری سووریا به‌رز بۆته‌وه و کۆڕه سیاسییه‌کان و میدیا جۆراوجۆره‌کان ڕاوبۆچوونی خۆیان له‌باره‌ی ورده‌کاریی ڕێککه‌وتنه‌که‌ی 7ی ئابی تورکیا- ئه‌مریکا له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له باکووری سووریا ده‌رده‌بڕن هه‌واڵده‌ریی Mezopotamyaی تورکی له هه‌واڵێکدا ئیدعای کرد که له ژماره‌یێک سه‌رچاوه‌ی متمانه‌پێکراوه‌وه هه‌ندێک بڕگه‌ی ڕێککه‌وتنه‌که‌ی نێوان تورکیا- ئه‌مریکای ده‌ست که‌وتووه که به‌پێی ئه‌م ڕێککه‌وتنه قووڵاییی ناوچه ئارامه‌که‌ی باکووری سووریا 5 کیلۆمه‌تر ده‌بێت.
هه‌واڵه‌که‌ی هه‌واڵده‌ریی Mezopotamyaی تورکیا واژۆی نازم داشتان هه‌واڵنێری ههواڵدهرییهکهی له‌سه‌ره و باس له‌وه ده‌کات که به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له ده‌قی ڕێککه‌وتننامه‌ی تورکیا- ئه‌مریکا وه‌ده‌ست هاتووه ناوچه‌ی ئارام له باکووری سووریا له 100 کیلۆمه‌تریی درێژاییی سنووره باشوورییه‌کانی تورکیا و له قووڵاییی 5 کیلۆمه‌تری داده‌مه‌زرێت. ئه‌م ناوچه‌یه له گرێسپی تاوه‌کوو سرێکانی درێژه‌ی ده‌بێت و سه‌رجه‌م گوند و مه‌زراکانی ناوچه‌که‌ش له‌خۆ ده‌گرێت. ده‌بێ هێزه‌کانی سوپای سووریای دیموکرات و یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) له 5 کیلۆمه‌ترییه‌وه پاشه‌کشێ بکه‌ن و کۆنتڕۆڵی ناوچه‌که‌ش ده‌خرێته ئه‌ستۆی هێزی سه‌ربازیی خۆجێیی که پێکده‌هێنرێت. هه‌روه‌ها چه‌که قورسه‌کان بۆ مه‌ودای 20 کیلۆمه‌تری ده‌گوازرێته‌وه.
شایانی باسه؛ پڕۆژه‌یێک که هه‌واڵده‌ریی Mezopotamya ئیدعا ده‌کات له ڕێککه‌وتنه‌که‌ی تورکیا- ئه‌مریکا په‌سه‌ند کراوه له ڕاستیدا هه‌مان پڕۆژه‌ی سوپای سووریای دیموکراتیکه بۆ دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له باکووری ئه‌و وڵاته که له‌گه‌ڵ داواکارییه‌کانی تورکیا له‌باره‌ی ئه‌م ناوچه‌یه یه‌ک ناگرێته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment