HDP: وته‌کانی بارزانی له‌گه‌ڵ په‌یامه‌که‌ی ئۆجه‌لان یه‌ک ناگرێته‌وه‌

به‌شی تورکیا- په‌رله‌مانتاری شانلی ئۆرفای پارتی دیموکراتی گه‌لان له‌ لێدوانێکدا پشتیوانی له‌ قسه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی سه‌رۆکی پێشووی هه‌رێمی کوردستان کرد و ڕای‌گه‌یاند: وته‌کانی بارزانی له‌گه‌ڵ په‌یامه‌که‌ی ئۆجه‌لان یه‌ک ناگرێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عومه‌ر ئۆجه‌لان په‌رله‌مانتاری شانلی ئۆرفای پارتی دیموکراتی گه‌لان له‌ لێدوانێکدا پشتیوانی له‌ قسه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی (HDP) پارتی دیموکراتی کوردستان کرد که‌ له‌ دانیشتن له‌گه‌ڵ سه‌رۆک عه‌شیره‌کانی هه‌رێم ڕای‌گه‌یاندبوو و گوتی: لێدوانه‌کانی مه‌سعوود بارزانی زۆر به‌ لای ئێمه‌وه‌ گرنگ و پڕبایه‌خه‌. که‌سانێک که‌ له‌م عه‌قڵییه‌ته‌ پشتیوانی ده‌که‌ن که‌ چیتر نابێت خوێنی کورد به‌ ده‌ستی کورد بڕژێت؛ ده‌بێ له‌سه‌ر ته‌وه‌ری بایه‌خه‌ هاوبه‌شه‌کانی کورد کۆ ببنه‌وه‌. له‌م ڕووه‌وه‌ ئێمه‌ ئه‌م دیدگا به‌ ئیجابی وه‌سف ده‌که‌ین و پشتیوانیشی لێده‌که‌ین. هاوکات ئه‌و ئه‌رکانه‌ی که‌ له‌مباره‌وه‌ خراوه‌ته‌ سه‌ر شانمان جێبه‌جێ ده‌که‌ین.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه‌: کورد له‌ ئێستادا پێویستی به‌ یه‌کڕیزی و یه‌کده‌نگییه‌. بۆ ڕێگرتن له‌م بابه‌ته‌ش هه‌ر ڕۆژ پیلانێک ده‌گێڕن. وته‌کانی بارزانی له‌مباره‌وه‌ گرنگایه‌تییێکی زۆری بۆ ئێمه‌ هه‌یه‌ چوونکه‌ له‌ سه‌ده‌ی 21دا کورد چیتر ته‌حه‌مولی شکستی نه‌ماوه‌. له‌م پڕۆسه‌یه‌دا لێدوانه‌کانی بارزانی له‌گه‌ڵ په‌یامه‌که‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان یه‌ک ناگرێته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی هاوبیریی کورد له‌گه‌ڵ یه‌کتره‌.

عومه‌ر ئۆجه‌لان زیادیشی کرد: هه‌ر قسه‌یێک که‌ له‌لایه‌ن مه‌سعوود بارزانییه‌وه‌ ده‌وترێت به‌ لامانه‌وه‌ گرنگه‌. بیرۆکه‌کانی ناوبراو له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی که‌ چیتر شه‌ڕ و ئاژاوه‌ دروست نه‌بێت زۆر به‌ لامانه‌وه‌ گرنگه‌. عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانیش له‌مباره‌وه‌ ده‌ورێکی به‌رچاوی بینیوه‌. مه‌سعوود بارزانیش له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌دایه‌. ئه‌م شه‌ڕه‌ که‌ ساڵگارێکه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌ ده‌بێ کۆتایی پێبێت.

شایانی باسه‌؛ چه‌ند ڕۆژ پێش ئێستا مه‌سعوود بارزانی سه‌ردانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كرد و له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی و پیاوماقوڵانی ناوچه‌كه‌ كۆ بووه‌وه‌ و ڕای‌گه‌یاند: "ئێمه‌ نیگه‌رانین له‌م وه‌زعه‌ ناله‌باره‌ی له‌سه‌ر سنووره‌كان دروست بووه‌. هه‌ندێک جار تۆپباران و بۆردومانی ئێران و توركیا، ئه‌گه‌ر لێره‌ به‌هانه‌ نه‌درێت، نه‌ تۆپباران ده‌كرێت و نه‌ بۆردومان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌بێت عیلاجی ئه‌م وه‌زعه‌ بكرێت به‌ شێوه‌یێک ئیتر خه‌ڵكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ چیتر باجی ئه‌و وه‌زعه‌ ناله‌باره‌ نه‌ده‌ن. ئێمه‌ خه‌ریكین به‌ شێوه‌یێک كه‌ نابێت خوێنی كورد به‌ ده‌ستی كورد بڕژێت."

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی ئۆرنسه‌ل

هه‌واڵی پێوه‌ندیدار:

http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=67786

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 75696

Your Comment

You are replying to: .
captcha