کوردپرێس:
ڕۆژی سێشەممە 13ی ئابی 2019، پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە، بەبۆنەی نزیکبوونەوەی ساڵڕۆژی دەست­پێکردنی هەڵمەتی چەکدارییان دژی حکوومەتی تورکیا ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوەكردووە: "لە ماوەی 35 ساڵی هەڵمەتی چەکداریدا زیاتر لە 50 هەزار کوژراویان داوە و هەروەها چەندین هێندە زیاتر بریندارمان هەبووە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوەی بە بەردەوامی تێکشکا کۆماری تورکیا بوو، ئەوەشی هەموو کاتێک سەرکەوت و بە هێز بوو بزووتنەوەی ئازادی بوو''.
پەکەکە بە ئاماژەدان بەوەی دەست بە 36هەمین ساڵی چالاکییەکەیان دەکەن، جەختی کردووەتەوە کە، بەردەوام دەبن لە خەباتی چەکداری.
شایانی باسە شەڕی گەریلا لە کوردستانی تورکیا لە سەر دەستی عەبدوڵا ئۆجالان، بە فەرماندەییی مەعسوم کۆرکماز لە 15ی ئابی ساڵی 1984 دەستی پێکرد و ماوەی 35 ساڵە بەردەوامە.
Your Comment