شارۆچکەی پیشەیی لە سنووری نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە

بەشی کرماشان- نوێنەری خەڵکی هەورامانات لە پەرلەمانی ئێران ئاماژەی بە کرانەوەی هەردوو مەرزی شێخ سڵە و شۆشمێ کرد و ڕایگەیاند بڕیارە شارۆچکەی پیشەیی لە سنووری نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان بکرێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژی سێشەمە 22ی گەلاوێژ بەرانبەر بە 13ی ئابی 2019 بەرپرسانی گەروو جەبەل تاریق ڕایانگەیاند هەوڵی کەم کردنەوەی گرژی و تەنگەژەی نێوان ئێران و بەریتانیا دەدەن و بەو مەبەستەش تا پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە کاتی ناوچەکە کەشتیی نەوتهەڵگری "گرەیسی 1" ئازاد دەکرێت.

ئەو بڕیارەی بەرپرسانی جەبەل تاریق لە کاتێکدایە جەلیل ئیسلامی بریکاری بەندەرەکانی ئێرانیش ئەمڕۆ لە پرێس کونفڕانسێکدا وتبووی دەستبەسەرداگیرانی کەشتییە ئێرانییەکە بە نایاسایی بووە و بەڵگە و دۆکیۆمێنتی پێویستیش لەگەڵ بەریتانیا ئاڵوگۆڕ کراوە و لایەنی بەریتانییش ئامادەییی دەبڕیوە کە کێشەکە چارەسەر بکات.

شایانی باسە کەشتیی گرەیسی1ی ئێرانی هەڵگری دوو ملوێن بەرمیل نەوتی ئێران بوو کە ڕۆژی پێنجشەمە 13ی پووشپەڕ بەرانبەر بە 4ی تەمووز لە لایەن بەریتانیەوە دەستی بەسەردا گیرابوو.

News Code 75683

Your Comment

You are replying to: .
captcha