بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نادر رۆستی وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند: دەستەکەیان یەک دیناری لەو گەشتیارانە وەر ناگرێت کە روودەکەنە هەرێمی کوردستان و ئەوەشی باسی لێوە دەکرێت لە هیچ بازگەیێک یان خاڵێکی سنووری روونادات.
ناوبراو ئاماژەى بەوەش کردووە، دەکرێت بۆ سەلماندنی راستییەکان چاودێری رەوشەکە بکرێت، هەرکاتێک بەبەڵگە سەلمینرا رسوومات لە هیچ گەشتیارێک وەردەگیرێت، ئەوە رێوشوێنی سزادان دەرحەق بە سەرپێچیکاران دەگیرێتەبەر".
پێشتر جەواد مووسەوی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی سائیرون باسی لەوە کرد کە حکوومەتی هەریمی کوردستان بڕی ١٠ هەزار دینار لەهەر گەشتیارێک وەردەگرێت کە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات، جگەلەوەی ناچاریان دەکات لەمانگێک زیاتر لە خاکی هەرێمدا نەمێننەوە.
هەروەها داواشی لە سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران کرد ئەو ڕێوشوێنانە هەڵبوەشینرێنەوە یان مامەڵەی هاوشێوە لەگەڵ هاوڵاتیانی هەرێم بکرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment