به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌مدواییه‌دا تورکیا و ئه‌مریکا له‌سه‌ر دروست‌کردنی ژوورێکی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به ناوچه‌ی ئارام له باکووری سووریا ڕێککه‌وتن و وه‌ک ئاماده‌کارییێک له چوارچێوه‌ی کاره‌کانی ئه‌و بابه‌ته گرووپێکی 6 که‌سی شاندی ئه‌مریکا و هێزه‌کانی سه‌ر به ناوه‌ندی فه‌رمانده‌ییی هه‌نگی 3ی مه‌رزیی تورکیا گه‌یشتنه شانلی ئۆرفا و سنووری تورکیا- سووریایان به سه‌ر کرده‌وه.
شایانی باسه؛ بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ تورکیا و ئه‌مریکا گفتوگۆ و دانووستانیان له ئه‌نقه‌ره ئه‌نجام دا و له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به ناوچه‌ی ئارام ڕێککه‌وتن.
هه‌روه‌ها کاره‌کان بۆ دروست کردنی ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش تایبه‌ت به ناوچه‌ی ئارام که پلانی دروست کردنی داڕێژراوه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا له باکووری سووریا ده‌ستی به کاره‌کانی کرا.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ئۆرنسه‌ل
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment