عەبدوڵڵا ئۆجەلان و دیکەی زیندانیانی ئیمرالی چاویان بە خانەوادەکانیان کەوت

بەشی تورکیا- ڕۆژی ٩ی ئەم مانگە هەریەکە لە محەمەد ئۆجالان، برای عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە و پارێزەر مەزڵوم دینچ پارێزەری ڕێگەپێدراوی بنەماڵەی ئۆجالان، بۆئەوەی بەبۆنەی جەژنەوە سەردانی ئیمراڵی بکەن سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بۆرسا کرد و بۆ ئەو مەبەستەش ڕۆژی ڕابردوو 12ی ئەگێست خانەوادەی ئۆجالان لە ئیمرالی چاویان بە عەبدوڵائۆجالان، کەوت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی مافەکانی ئەسرین، لە بارەی چاوپێکەوتنەکان لە سەر تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە و نووسیویەتی: "موەکیەلەکانی ئێمە عەبدوڵڵا ئۆجەلان، عومەرخەیری کونار، حامیلی یڵدرم و ڤەیسێ ئاکتاش لە بەندیخانەی ئیمڕالیدا ئەمڕۆ لەچوارچێوەی دیداری بنەماڵەکانیاندا چاویان بە خانەوادەکانیان کەوت".

نووسینگەی مافەکانی ئەسرین، هیچ زانیارییێکی تری لە بارەی دیدارەکە بڵاو نەکردوەتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 75663

Your Comment

You are replying to: .
captcha