کوردپرێس:
مه‌سعوود بارزانی سه‌ردانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كرد و له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی و پیاوماقوڵانی ناوچه‌كه كۆ بووه‌وه و له وتارێكدا كه ئاراسته‌ی كردن گوتی: ڕێگه ناده‌ین جارێكی دیكه خوێنی كورد به ده‌ستی كورد بڕژێت و پێویسته خزمه‌تی زیاتری ئه‌م ناوچه‌یه بكرێت چوونكه له سه‌رده‌می شۆڕشدا خه‌ڵكه‌كه‌ی زه‌حمه‌تێكی زۆریان كێشاوه.
سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان له وتاره‌كه‌یدا له‌باره‌ی باڵه‌كایه‌تییه‌وه گوتی: "ئه‌م ده‌ڤه‌ره ده‌ڤه‌رێكی زۆر به‌بایه‌خه بۆ ئێمه. باره‌گای سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی ئه‌یلوول لێره بووه. خه‌ڵكێكی زۆر دڵسۆز و زۆر به بیر و باوه‌ڕ په‌روه‌رده كراوه له‌م ناوچه‌یه و زه‌حمه‌تێكی زۆریان كێشاوه و فشارێكی زۆری دوژمنیان له‌سه‌ر بووه. شه‌و و ڕۆژ ته‌یاره له‌سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه سووڕاوه‌ته‌وه و گونده‌كانی بۆردومان كردووه و له بن ئاگری تۆپخانه‌ی دوژمن بوون. خه‌ڵک خۆڕاگر بوو. زۆر پابه‌ند بوون به یاساكانی شۆڕش و شۆڕ‌شیان به موڵكی خۆیان ده‌زانی. خه‌ڵكێكی زۆر زۆر ڕه‌وشت به‌رز بوون. 10 ساڵ ئێمه لێره بووین، شوێنێ كه تۆزێک كه دووكانی لێبوایه و شوێنی حه‌وانه‌وه بوو، گه‌ڵاڵه بوو، یه‌ک دزی لێكرا و خه‌ڵک خۆی نه‌یانهێشت ئه‌و كه‌سه له گه‌ڵاڵه بمێنێته‌وه."
هه‌روه‌ها گوتی: "دوژمن زۆر هه‌وڵی دا جاسووس دروست بكات له‌م ناوچه‌یه، پێی نه‌كرا. زۆر هه‌وڵی دا شۆڕش لێره تێک بدات چوونكه ده‌یزانی ئه‌گه‌ر لێره تێكبچێت له شوێنه‌كانی دیكه‌ش تێكده‌چێت."
مه‌سعوود بارزانی له باره‌ی خزمه‌ت كردنی خه‌ڵكه‌وه گوتی: "له ئاینده‌یێكی نزیكدا ده‌بێت به‌رنامه‌یێكی ڕێكوپێک بۆ ئه‌م ناوچه‌یه دابنرێت. حكوومه‌تی هه‌رێم خزمه‌تگوزاری باشتر پێشكه‌ش به‌م ناوچه‌یه بكات."
ناوبراو ئه‌وه‌شی گوت: "پێمخۆشه خۆتان له‌گه‌ڵ قائیمقام و ڕیش سپیانی ناوچه‌كه، ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی ئه‌وله‌ویه‌تیان هه‌یه بۆ ئێمه ده‌ستنیشان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئیشێكی جدییان له‌سه‌ر بكه‌ین. ده‌بێت خزمه‌تی زۆری ئه‌م ناوچه‌یه بكرێت، پێویسته قه‌ره‌بووی زه‌حمه‌تییه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه به خزمه‌تگوزاری باشتر بكرێته‌وه."
سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان له كۆتاییی وته‌كانیشدا زیادی کرد: "جارێكی دیكه خۆشحاڵم كه ده‌رفه‌ت ڕه‌خسا بێمه خزمه‌ت ئێوه و جه‌ژنتان پیرۆز بێت. ئێمه نیگه‌رانیشین له‌و وه‌زعه ناله‌باره‌ی له‌سه‌ر سنووره‌كان درووست بووه. هه‌ندێكجار تۆپباران و بۆردومانی ئێران و توركیا، ئه‌گه‌ر لێره به‌هانه نه‌درێت، نه تۆپباران ده‌كرێت و نه بۆردومان، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت عیلاجی ئه‌م وه‌زعه بكرێت به شێوه‌یێک ئیتر خه‌ڵكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره چیتر باجی ئه‌و وه‌زعه ناله‌باره نه‌ده‌ن. ئێمه خه‌ریكین، به شێوه‌یێک كه نابێت خوێنی كورد به ده‌ستی كورد بڕژێت به‌ڵام پێویسته موراعاتی وه‌زعی هه‌رێم بكرێت. ته‌نیا شوێنه كه ئومێدی خه‌ڵكه. ئه‌گه‌ر ئه‌م ئومێده نه‌ما هه‌موو شت ته‌واو ده‌بێت."
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment