بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەزیرجاوی لە لێدوانێكدا دەڵێت: چەند لیژنەیێكی هاوبەش لەنێوان ناوەند و هەرێم دروست كراون بۆ یەكلایی كردنەوەی دۆسیەی نەوتی هەرێمی كوردستان و رادەست كردنی نەوتەكەی بە بەغدا، بەڵام ئەگەر لیژنەكە نەگەیشتنە رێكەوتن، ئەوە ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر پشكی هەرێم لە بودجەی ساڵی داهاتوو هەڵوەستێكی جددی دەكات.
ناوبراو دەشڵێت: هەرێمی كوردستان جگە لەو نەوتەی خۆی بەرهەمی دەهێنێت، كە هیچی لێنادات بە بەغداد لەهەمان كاتدا پشكی خۆشی لە بودجە و فرۆشتنی نەوتی پارێزگاكانی باشوور وەر دەگرێت، لەبەر ئەوە ئەگەر لیژنە هاوبەشەكان نەگەنە رێككەوتن بارودۆخەكە بەو جۆرە بەردەوام نابێت.
ئەزیرجاوی سەرنجی بۆ ئەوە راكێشاوە، كە ئەنجوومەنی نوێنەران لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ پەنا دەباتە بەر بڕینی ئەو برە پارەیەی لە بودجەی ساڵی 2019 لە ئەستۆی هەرێمدا ماوە، ئەوەش لەپێناو قەرەبووكردنەوەی ئەو بەشەی هەرێم بێ رادەست كردنی نەوتەكەی بە بەغدا وەریگرتووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment