کوردپرێس:
مەولود چاوشئۆغڵو لە میانی سەردانی بۆ بارەگای لقی ئاک پارتی لە شاری ئەنتاڵیا باشووری تورکیا لە لێدوانێکدا رایگەیاند، ئەنقەرە هەموو رێوشوێنێکی پێویستی دژ بە هەڕەشە دەرکییەکان گرتووەتەبەر و سوورە لە سەر پاککردنەوەی خۆرهەڵاتی فورات. لایشیان گرینگ نیە کە ڕێککەوتنی ئەمریکا و تورکیا چۆن دەبێت.
چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوەکرد کە تورکیا رۆژهەڵاتی فورات لە یەپەگە پاک دەکاتەوە وەک چۆن عەفرین و جەرابلوسی لە داعش پاک کردەوە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولوود چاوشئۆغڵو گوتیشی: "هەرچوۆنێک بێت و بەرهەر نرخێک بێت رۆژهەڵاتی فوڕات پاک دەکەینەوە، هیچ گۆڕانێک لە هەڵوێستمان رووی نەداوە و رێگەنادەین ئەمریکا هاوشێوەی رێککەوتنی منبج بمانخڵەفێنێت".
چاوشئۆغڵو سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە تورکیا هەموو هەنگاوێکی پێویستی لەبارەی ئۆپەراسیۆنی رۆژهەڵاتی فورات گرتووەتە بەر و رایگەیاند کە ئەمریکا لەبارەی منبج بەڵێنەکانی نەبردە سەر.
وەزیری دەرەوەی تورکیا رووی قسەکانی کردە ئەمریکا و گوتی: "یان پێکەوە ناوچەی رۆژهەڵاتی فورات پاک دەکەینەوە یان تورکیا بەتەنها ناوچەکە لە پاک دەکاتەوە".
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment