به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کانی 31ی مارچی 2019ی زایینی‌دا کاندیداکانی پارتی دیموکراتی گه‌لان له بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنی چالدۆران و ئهردمیت له پارێزگای کوردنشینی وانی تورکیا سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا به‌ڵام وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا له دوو حوکمی جیاوازدا فارۆق ده‌میر هاوسه‌رۆکی شاره‌وانیی چالدۆران و مه‌ده‌نی ئۆزه‌ر هاوسه‌رۆکی شاره‌وانیی ئهدرمیتی له کاره‌کانیان دوور خسته‌وه.
پێشتریش وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا حوکمی له‌یلا ئاتساک هاوسه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی شاره‌وانیی چالدۆرانی به بۆنه‌ی دوورخستنه‌وه له کاره‌که‌ی له سه‌رده‌می بارودۆخی نائاساییی وڵاتی به‌تاڵ کرده‌وه و شه‌فیق ئه‌نساری سه‌ر به پارتی داد و گه‌شه‌ی وه‌ک شاره‌وانی ئه‌و شاره ده‌ستنیشان کرد.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا له حاڵێکدا ئه‌نجام ده‌درێت که ڕۆژی 3ی ئهگێستی 2019ی زایینی پارێزگاریی وان نامه‌یێکی بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆی وڵات ناردبوو و داوای دوورخستنه‌وه‌ی هاوسه‌رۆکانی ئه‌و دوو شاره‌وانییه‌ی کردبوو. پاش لێکۆڵینه‌وه‌کان وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا باسی له‌وه کرد ده‌میر و ئۆزه‌ر په‌ڕاوی یاساییان له ده‌زگای داد هه‌یه هه‌ر بۆیه له حوکمێک‌دا هه‌ر دوو شاره‌وانی هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵک له چالدۆران و ئهردمیتی له کاره‌کانیان دوور خسته‌وه.
شایانی باسه؛ له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کانی تورکیا کاندیده‌کانی هه‌ده‌په له چالدۆران 50 له‌سه‌دی ده‌نگ و له ئه‌درمیت 53 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کانیان مسۆگه‌ر کردبوو که ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردن له سه‌ره‌تا و به چه‌ندین بیانووی جۆراوجۆره‌وه دووره‌په‌رێزی ده‌کرد له پێدانی حوکمی فه‌رمیی ده‌ستبه‌کاربوونیان.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ئۆرنسه‌ل
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment