ئاڵتان تان: ئه‌گه‌ری ده‌رکردنی فه‌رمانی چه‌کداماڵینی PKK له‌ ئانوساتدایه‌

به‌شی تورکیا- نوێنه‌ری پێشووی پارتی دیموکراتی گه‌لان له‌ په‌رله‌مانی تورکیا له‌ لێدوانێکدا باسی له‌ په‌یامی ئه‌مدواییه‌ی ڕێبه‌ری زیندانی‌کراوی په‌که‌که‌ کرد سه‌باره‌ت به‌ ڕاگه‌یاندنی ئاماده‌ییی خۆی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کاروباری کورد و گوتی: ئه‌گه‌ری ده‌رکردنی فه‌رمانی چه‌کداماڵینی PKK له‌ ئیمرالی له‌ ئانوساتدایه‌.

کوردپرێس:

ئاڵتان تان نوێنه‌ری پێشووی پارتی دیموکراتی گه‌لان له‌ په‌رله‌مانی تورکیا و سیاسه‌توانی به‌رجه‌سته‌ی موحافیزه‌کاری کوردی تورکیا له‌باره‌ی په‌یامی ئه‌مدواییه‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری زیندانی‌کراوی په‌که‌که‌ هه‌مبه‌ر ڕاگه‌یاندنی ئاماده‌ییی خۆی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی کورد به‌ که‌ناڵی TV5ی تورکیای گوت: دوای په‌یامه‌که‌ی ئۆجه‌لان ده‌ست‌پێکردنی پڕۆسه‌ی دانووستانی کورد- تورک چاوه‌ڕوانکراوه‌.

ناوبراو گوتیشی: په‌که‌که‌ له‌ تورکیا نه وه‌ک تاکتیک به‌ڵکوو به‌ شێوازی ستراتێژیک ده‌بێ تا هه‌تاهه‌تایه‌ چه‌که‌کان وه‌لاوه‌ بنێت. په‌یامێک هاوشێوه‌ی په‌یامێک که‌ ساڵی 2013ی زایینی بڵاو کرایه‌وه‌ مومکینه‌ هه‌ر ئانوساتێک له‌ ئیمرالییه‌وه‌ ده‌ربکرێت. نامه‌یێک که‌ سێ چوار ڕۆژ پێش هه‌ڵبژاردنی ئه‌سته‌نبۆڵ له‌لایه‌ن ئۆجه‌لانه‌وه‌ ده‌رکرا و هه‌روه‌ها قسه‌کردن له‌باره‌ی "هه‌ستیارییه‌کانی تورکیا" له‌ سه‌ردانه‌که‌ی پارێزه‌رانی ئۆجه‌لان بۆ زیندانی ئیمرالی به‌ ته‌واوه‌تی سه‌لمێنه‌ری ئه‌م بابه‌ته‌یه‌. من پێم وایه‌ که‌ به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و په‌یامه‌ی که‌ ئۆجه‌لان ده‌ریکردووه‌ له‌ ڕۆژانی داهاتوودا په‌یامی چه‌کداماڵین وه‌ک کانسپتی ساڵی 2013ی زایینی له‌ ئیمرالییه‌ ده‌رده‌کرێت. له‌ ڕاستیدا چاوه‌ڕوانی ئه‌م په‌یامه‌ین.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 75644

Your Comment

You are replying to: .
captcha