ئەمەریکا 200 بارهەڵگر چەک و تەقەمەنیی گەیاندە کوردستانی سووریا

بەشی سووریا- سوپای ئەمەریكا باریكی نوێی چەک و تەقەمەنیی بە زیاتر لە ٢٠٠ بارهەڵگر گەیاندووەتە باکووری سووریا.

کوردپرێس: ئاژانسی سپۆتنیكی رووسی بڵاوی كردەوە، بارە چەک و تەقەمەنییەكەی سوپای ئەمەریكا لەرێگای دەروازەی سنووریی "سێمالكا"وە گەیەنراوەتە ناوچەكانی ژێر كۆنتڕۆڵی هێزەكانی سووریای دیموكرات.

ئاژانسەكە لەسەر زاری چەند سەرچاوەیێكی كوردی ئاگادار لەشاری قامیشلۆی كوردستانی سووریاوە گواستوویەتییەوە، كە زیاتر لە ٢٠٠ بارهەڵگری پڕ لە چەک و تەقەمەنی ‌و پێدایستی سەربازی و لۆجیستی كە لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش دراونەتە هێزەكانی سووریای دیموكرات.

سەرچاوەكان باسیان لەوە كردووە، كە هاوكارییە سەربازییە نوێكەی هاوپەیمانان بەسەر پێگەكانی هیزەكانی سووریای دیموكرات لە ناوچە جیاوازەكانی كوردستانی سووریا دابەش دەكرێت.

گەیشتنی ئەو كاروانە تازەیەی هاوكاریی سەربازی هاوپەیمانان بۆ کوردستانی سووریا هاوكاتە لەگەڵ راگەیاندنی هەواڵی گەیشتنە رێكەوتنی واشنتۆن و ئەنقەرە لەسەر دروست كردنی ناوەندی هەماهەنگی بۆ دروست كردنی ناوچەی ئارام لە باكووری سووریا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News ID 75635

Your Comment

You are replying to: .
captcha