به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاڵدار خه‌لیل ئه‌ندامی ده‌سته‌ی جێبه‌جێکاریی جڤاکی دیموکراتی کوردی سووریا (TEV-DEM) باسی له‌وه کرد که هێشتا ورده‌كاریی ڕێككه‌وتنی ئه‌مه‌ریكا و توركیا گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت و یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه و گوتیشی: ئه‌وه‌ی تا ئێستا به‌ده‌ستهاتووه، وه‌ستاندنی ئۆپه‌راسیۆنی توركیا و دواخستنییه‌تی.
ناوبراو زیادی کرد: به گوێره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان ئه‌مه‌ریكا و توركیا ژوورێكی هه‌ماهه‌نگی به‌یه‌كه‌وه دروست ده‌كه‌ن.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری باكووری سووریا باسی له‌وه‌ش كرد: پێش ئه‌وه‌ی شاندی ئه‌مه‌ریكا بچێته ئه‌نقه‌ره سه‌ردانی ئه‌وانی كردووه و له‌گه‌ڵیان كۆ بوونه‌ته‌وه و ئه‌و پرسانه تاوتوێ كراون و هێڵه سووره‌كانی ئیداره‌ی خۆبهڕێوبهریش بۆ شانده ئه‌مه‌ریكییه‌كه ڕوون كراونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment