به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئومێد خۆشناو سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی کوردستان له نووسینێكدا له‌باره‌ی گه‌نده‌ڵییه‌وه ده‌نووسێت: "گه‌نده‌ڵی و پیسخۆری ئه‌و دیارده ناشرینه‌یه زۆربه‌مان له‌سه‌ری کۆکین که نه‌خۆشییێکی هێنده پیسه ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری نه‌کرێت وڵات به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات. وه‌لێ ئه‌وه‌ی جێگای هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌رکردنه ئه‌وه‌یه، ئه‌رێ مه‌رجه هه‌رچی له کایه‌ی سیاسی و حزبی و ئیداری و حوکمڕانی و به‌رپرسیاریه‌تیه‌ک بێت، گه‌نده‌ڵ و پیسخۆر بێت!؟."
ناوبراو ده‌ڵێت: "نایشارمه‌وه و ڕاستبێژانه قسه‌یێکی دڵی خۆم ده‌که‌م، خه‌ریکه ئه‌وانه‌ی به‌رپرسیاریه‌تێکمان هه‌یه له نێو کۆمه‌ڵگه شه‌رم بکه‌ین و هه‌موان به‌یه‌ک چاو سه‌یر ده‌کرێن بۆیه پێموایه ده‌بێ هه‌ڵمه‌تێکی ناساندن و ئاشکراکردنی باش و خراپه‌کان بکرێ و ته‌ڕ و وشک به‌یه‌که‌وه نه‌سووتێ!."
خۆشناو پێی وایه: "به‌داخه‌وه باوه‌ڕی من وایه و به به‌ڵگه‌وه‌ش قسه ده‌که‌م، که‌مینه‌یێک گه‌نده‌ڵه و زۆرینه و گشتیش باجه‌که‌ی ده‌دات بۆیه ئێستا ڕه‌ش و سپی، پاک و پیس، بێگه‌رد و پڕگه‌رد، هه‌موو به‌یه‌که‌وه، مادام کارێکی به‌ده‌سته و له پڕۆسه‌ی سیاسی و ئیداریی به‌شداره، به چاوی پیسخۆر دیقه‌تی ده‌درێتێ. ئه‌مه‌ش کارێکی خراپ و شه‌رم هێنه، ئاخر چۆن ده‌بێ که‌سێک به باوه‌ڕه‌وه دژه گه‌نده‌ڵ بێ و که‌سێکیش به ئیمانه‌وه پسخۆر بێت، له نێو یه‌ک وه‌زنی ته‌رازووی ژیان سه‌یر بکرێن؟".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی داوا ده‌كات: "بۆیه من پێموایه باشترین کار که بۆ جیاوازکردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵکار و دژه‌گه‌نده‌ڵ بکرێ ئه‌وه‌یه که ساڵانه له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو حزب و دامه‌زراوه‌کان مه‌راسیمی پاداشت کردنی ئه‌و که‌سانه بکرێ که ساڵێکی پاقژیان له به‌رپرسیاریه‌تی به‌ڕێ کردووه، مادام ناشتوانین گه‌نده‌ڵکاران سزا بده‌ین خۆ ده‌توانین به پاکه‌کان بڵێین ئافه‌رین و ده‌ستان خۆش."
ناوبراو ئه‌وه‌شی نووسیوه: "من به‌ش به حاڵی خۆم ئاماده‌ی به‌رده‌م هه‌ر لێپێچینه‌وه و کۆڵینه‌وه‌یێکم و بێباکم له هه‌رچی هه‌مه و کردوومه و ئاماده‌ی ئاشکراکردن‌و به‌رچاو ڕوونیم، نه‌ک ئێستا سه‌د ساڵیتریش بێمنه‌ت و ده‌نگ زوڵاڵم و باکم نیه له به‌رده‌م دادگا بیسه‌لمێنم که چۆنم به‌ڵام به ڕاستی چیتر حازر نیم له‌به‌ر چه‌ند به‌رژه‌وه‌ندخوازێک و گه‌نده‌ڵێک له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه باج بده‌م و له ئاستی گشتیشه‌وه زۆرینه‌یێک ببینه قوربانی که‌مینه‌یێکی گیرفان ویست."
سه‌رچاوه: ئاوێنه
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment