ئەردۆغان سەردانی عێراق دەکات

بەشی تورکیا- بە وتەی باڵوێزی تورکیا لە بەغدا، وا بڕیارە لەکۆتاییی ئەمساڵدا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانێکی فەرمی بۆ عێراق ئەنجام بدات.

کوردپرێس:

فاتح یەڵدز، باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا لەپەراوێزی بەشداری­کردنی لەکۆنگرەی باڵیۆزەکانی تورکیا لە ئەنقەرە رایگەیاند؛ چاوەڕوان دەکرێت لەکۆتاییی ئەمساڵدا سەرۆک کۆماری تورکیا بەسەردانێک بگاتە عێراق، بەمەبەستی بەشداری­کردن لە کاروبارەکانی ئەنجومەنی هاریکاریی نێوان هەردو وڵات.

ناوبراو وتیشی: ئەو سەردانە دەبێتە هۆی گەشەسەندنی زیاتری پەیوەندیەکانی نێوان تورکیا و عێراق، ئەوەش دوای ئەوەی لەچەند ماوەی رابردودا چەندین بەرپرسی جیاجیای هەردو وڵات، بۆ هەماهەنگی زیاتر لەسەر چەندین دۆسیە و پرسی هاوبەشی نێوان عێراق و تورکیا، سەردانی یەکدییان کردوە.

سەردانەکەی ئەمجارەی ئەردۆغان، دوای ئەو سەردانە فەرمییە دێت کە سەرۆک کۆماری عێراق لە تشرینی دوەمی ئەمساڵ و دوای دەستبەکاربونی لەپۆستەکەی سەردانی تورکیای کرد و لەگەڵ ئەردۆغان و بەرپرسانی باڵای تورکیا کۆبوەوە.

یەڵدز ئاماژه‌ بۆ ئه‌وەش‌ ده‌كات كه‌ سەردانەكه‌ دەبێتە هۆی گەشەسەندنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و عێراق.

News Code 75622

Your Comment

You are replying to: .
captcha