کوردپرێس:
فاتح یەڵدز، باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا لەپەراوێزی بەشداری­کردنی لەکۆنگرەی باڵیۆزەکانی تورکیا لە ئەنقەرە رایگەیاند؛ چاوەڕوان دەکرێت لەکۆتاییی ئەمساڵدا سەرۆک کۆماری تورکیا بەسەردانێک بگاتە عێراق، بەمەبەستی بەشداری­کردن لە کاروبارەکانی ئەنجومەنی هاریکاریی نێوان هەردو وڵات.
ناوبراو وتیشی: ئەو سەردانە دەبێتە هۆی گەشەسەندنی زیاتری پەیوەندیەکانی نێوان تورکیا و عێراق، ئەوەش دوای ئەوەی لەچەند ماوەی رابردودا چەندین بەرپرسی جیاجیای هەردو وڵات، بۆ هەماهەنگی زیاتر لەسەر چەندین دۆسیە و پرسی هاوبەشی نێوان عێراق و تورکیا، سەردانی یەکدییان کردوە.
سەردانەکەی ئەمجارەی ئەردۆغان، دوای ئەو سەردانە فەرمییە دێت کە سەرۆک کۆماری عێراق لە تشرینی دوەمی ئەمساڵ و دوای دەستبەکاربونی لەپۆستەکەی سەردانی تورکیای کرد و لەگەڵ ئەردۆغان و بەرپرسانی باڵای تورکیا کۆبوەوە.
یەڵدز ئاماژه بۆ ئهوەش دهكات كه سەردانەكه دەبێتە هۆی گەشەسەندنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و عێراق.
Your Comment