کوردپرێس:
جووتیار عادل وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان روونکردنهوهیێک له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ى یارمه‌تیى 13 ھه‌زار خاوه‌نپێداویستى تایبه‌ت بڵاو ده‌کاته‌وه که به‌بریارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران کراوه نه‌ک تاکه لایه‌نێکى سیاسى به‌شدار له کابینه‌ى نۆیه‌م.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتی دەکاتەوە کە حکوومەت هی هەموو هاووڵاتییانە و لە لایەن هیچ حیزب و لایەن و گرووپی سیاسی خاوەندارێتیی ناکرێت.
له روونکردنه‌وه‌یه‌کدا، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئاماژه‌ى به‌وه کردووه، ھه‌ندێ که‌ناڵى راگه‌یاندن به شێوه‌یه‌ک بابه‌تى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى یارمه‌تیى 13 ھه‌زار خاوه‌نپێداویستى تایبه‌تیان خستووه‌ته‌ڕوو که گوایه ده‌ستکه‌وتى حیزبێکه" روونى ده‌که‌ینه‌وه ئه‌م بابه‌ته له کۆبوونه‌وه‌ى ژماره چوارى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى رێککه‌وتى 7-8-2019 بڕیارى له‌سه‌ر دراوه".
شایانی باسە رۆژى چوارشه‌ممه 7ى ئابى 2019 ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران به سه‌رۆکایه‌تىی مه‌سروور بارزانی، کۆ بووه‌وه و چه‌ند بڕیارێک ده‌رکران که یه‌کێک له‌وانه ئه‌وه‌بوو که بڕیاریدا "هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ى پێداچوونه‌وه، مووچه‌ى زیاتر له 13 هه‌زار که‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت بگه‌ڕێندرێنه‌وه".
دەقی روونکردنەوەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:
ھەندێ کەنالی راگەیاندن بە شێوەیێک بابەتی گەڕاندنەوەی یارمەتیی 13 ھەزار خاوەنپێداویستی تایبەتیان خستۆتەڕوو کە گوایە دەستکەوتی حزبێکە.
لێرەدا ڕوونی دەکەینەوە کە ئەم بابەتە لە کۆبوونەوەی ژمارە 4ی ئەنجوومەنی وەزیرانی رێککەوتی 07/08/2019 بڕیاری لە سەر دراوە.
حکوومەتی ھەرێم موڵکی ھەموو ھاووڵاتییانی کوردستانە و ھەر بڕیارێکیش لە لایەن حکومەتەوە دەدرێت ھی ھەموو ھەرێمی کوردستانە و لایەنە بەشداربووەکانی ناو حکومەتیش لە چوارچێوەی بەرنامەی حکومەتدا بە بێ جیاوازی خزمەتی ھەموو ھاووڵاتیان دەکەن.
ھەروەک بەرێز سەرۆکوەزیرانی ھەرێم لە پێشەکیی ھێڵە گشتییەکانی بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمیشدا ئاماژەی پێداوە، وەزارەتەکان ھی حکوومەتی ھەرێمن نەک حیزبە بەشداربووەکانی ناو کابینە.
ھیوادارین دەزگاکانی راگەیاندنی حیزبەکانی بەشداربووی ناو حکوومەت ڕەچاوی ئەم بنەمایە بکەن.
Your Comment