کۆنسووڵی ئێران له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم دیداری کرد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- له‌ دیداری نێوان کۆنسووڵی ئێران له‌ شاری سلێمانی و وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی کوردستاندا جه‌خت کرایه‌ سه‌ر په‌ره‌پێدانی عیلاقاتی دوو لایه‌نه‌ی ئێران و هه‌رێمی کوردستان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نه‌سروڵڵا ڕه‌شنوودی سه‌رکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د خالید وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان کۆ بوویه‌وه‌ و له‌سه‌ر هاوکاریی دووقۆڵی و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کان جه‌ختیان کرده‌وه‌.

له‌ دیداره‌که‌دا ڕه‌شنوودی پیرۆزباییی پێکهاتنی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی کرد و ڕاشی‌گه‌یاند: ئێران ئاماده‌یه‌ له‌باری سیاسی و ئه‌منی و ئابووری و گه‌شتیاری و ده‌روازه‌ سنوورییه‌کانه‌وه‌ هاوکاریی باش له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان بکات و جه‌ختیشی کرده‌ سه‌ر پێگه‌ی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی په‌یوه‌ندییه‌کان و لابردنی ئاسته‌نگی هاوکاریی دووقۆڵی.

لای خۆیه‌وه‌ ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌ کارتێکه‌ری و پێوه‌ندیی قووڵی فه‌رهه‌نگیی نێوان ئێران و هه‌رێمی کوردستان کرد و گوتیشی: ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ قووڵه‌ سه‌رمایه‌یه‌ بۆ خه‌ڵکی هه‌رێم ئه‌وه‌ش له‌پێناو په‌ره‌پێدانی عیلاقاتی نێوان هه‌ردوولا.

ناوبراو گوتیشی: کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی هه‌رێم ده‌رک به‌ پێگه‌ی ئێران وه‌ک وڵاتی دراوسێ و دۆست ده‌کات و مکووڕه‌ له‌سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی هاوکاریی نێوان ئێران و هه‌رێمی کوردستان.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 75596

Your Comment

You are replying to: .
captcha