شانه‌یێکی نوستووی داعش له‌ کاتی په‌لامارداندا له‌ مووسڵ تێکشکێندرا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ده‌زگای هه‌واڵگریی سه‌ربازیی عێراق ڕای‌گه‌یاند: شانه‌یێکی سه‌ر به‌ داعش سه‌رقاڵی پلانڕشتن بۆ ئه‌نجامدانی په‌لامارێکی تیرۆریستی بووه‌ که‌ له‌ باکووری ڕۆژئاوای عێراق تێکشکێندراوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپریس، ده‌زگای هه‌واڵگریی سه‌ربازیی عێراق ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 7ی ئابی 2019 له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاند: هێزه‌کانی ئه‌و ده‌زگایه‌ له‌ فه‌رمانده‌ییی ئۆپه‌راسیۆنی نه‌ینه‌وا به‌ پشتبه‌ستن به‌ به‌ڵگه‌ی هه‌واڵگری و ئیستیخباراتی ورد و به‌ هاوکاریی فه‌وجی کۆماندۆ و به‌شی ناساندن توانیویانه‌ شانه‌یێکی تیرۆریستیی سه‌ر به‌ داعش له‌ گه‌ڕه‌کی "الکرامه‌" له‌ به‌شی ڕۆژئاوای شاری مووسڵ تێکبشکێنن که‌ سه‌رقاڵی پلانداڕشتن بوون بۆ ئه‌نجامدانی هێرشێکی تیرۆریستی.

به‌پێی به‌یاننامه‌که‌ی ده‌زگای هه‌واڵگریی سه‌ربازیی عێراق له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌دا هه‌موو ئه‌ندامانی شانه‌ی سه‌ر به‌ داعش ده‌ستبه‌سه‌ر کران که‌ پێشتریش به‌ گوێره‌ی ماده‌ی 4ی دژه‌تیرۆر داوا کرابوون و حوکمی ده‌ستبه‌سه‌رکرانیان ده‌رکرابوو.

هه‌ر له‌ به‌یاننامه‌که‌دا نووسراوه‌: ژماره‌یێک میمۆری کارتی هه‌ڵگری زانیاری و به‌ڵگه‌ی گرینگ له‌گه‌ڵ چه‌ند کتێبێکی بانگه‌شه‌کردن بۆ عه‌قڵییه‌تی به‌لاڕێداچوونی ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ ده‌ستی به‌ سه‌ردا گیراوه‌.

سه‌رچاوه‌: سۆمه‌ریه‌ نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 75595

Your Comment

You are replying to: .
captcha