به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رکه‌وت شه‌مسه‌ددین نوێنه‌ری کوردی په‌رله‌مانی عێراق ڕۆژی چوارشه‌ممه 7ی ئابی 2019 له لێدوانێکدا به په‌یمانگای ئه‌مریکیی "ئه‌نجومه‌نی ئه‌تله‌نتیک"ی شاری واشنتۆنی وتووه: به‌رهه‌م ساڵح و عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌پێناو که‌م‌کردنه‌وه‌ی ته‌نگه‌ژه و ململانێی نێوان ئێران و به‌ریتانیا کار ده‌که‌ن ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی هه‌ردوو وڵات ده‌ستیان به سه‌ر که‌شتیی نه‌وتی یه‌کتردا گرت.
سه‌رکه‌وت شه‌مسه‌ددین گوتیشی: له‌مدواییه‌دا سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌ورێکی به‌رچاوی بۆ که‌م‌کردنه‌وه‌ی ته‌نگه‌ژه‌ی نێوان ئێران و به‌ریتانیا بینیوه و سه‌رۆک کۆماری عێراقیش له ڕێگای ژماره‌یێک سیاسه‌توانانه‌وه چه‌ندین په‌یامی بۆ به‌رپرسانی تاران ناردووه.
نوێنه‌ره کورده‌که‌ی په‌رله‌مانی عێراق جه‌ختی کرده‌وه: عێراق نه‌یده‌ویست ده‌سته‌وه‌ستان بوه‌ستێت و کارێک ئه‌نجام نه‌دات و ئه‌م ده‌ورگێڕانه‌ی به ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی ڕێچارێکی ئاشتییانه ئه‌نجام دا که هاوکات له به‌رژه‌وه‌ندیی به‌ریتانیا، ئێران و عێراقدا بێت.
سه‌رچاوه: به‌غداد ئه‌لیه‌وم
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment