دەروازەیێکی سنووری فەرمی لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان کرایەوە

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- نوێنەری خەڵکی سەردەشت و پیرانشار لە پەرلەمانی ئێران بە کوردپرێسی ڕاگەیاند ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران پەسەندی کردووە کە مەرزی لاوەکیی کێلێ بکرێت بە دەروازەی سنووری فەرمی.

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشەمە 16ی گەلاوێژ بەرانبەر بە 7ی ئابی 2019 ڕەسووڵ خزری نوێنەری خەڵکی پیرانشار و سەردەشت لە پەرلەمانی ئێران بە هەواڵنێری کوردپرێسی ڕاگەیاند ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی ئێران پێشنیازەکەی وەزارەتی ناوخۆی پەسەند کردووە بۆ بەفەرمی کردنی سنووری کێلێ و ئێستا ئەو مەرزە کراوەتە دەروازەی سنووری فەرمی لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان.

خزری زیادی کردئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی ئێران لە پەسەندکردنی بەفەرمی بوونی دەروازەی کێلێ پشتی بە بەڵگەی یاسایی لە یاسای گومرگەکان کردووە و ئێستا کێلێ کراوەتە دەروازەیێکی مۆڵەتپێدراوی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاتوچۆی گەشتیاران لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان.

نوێنەری خەڵکی پیرانشار و سەردەشت لە پەرلەمانی ئێران ئەوشی ئاشکرا کرد مەرزی کێلێ لە ساڵی 1382 (2004)ەوە کراوەتەوە و چەندین ساڵە بەدواداچوونی بۆ دەکرێت و لە ئەنجامدا بەفەرمی کردنی ئەو دەروازە سنوورییە لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی ئێران پەسەند کرا.

مەرزی کێلێ دەکەوێتە مەودای 20 کیلۆمەتریی شاری قەڵادزێ لە هەرێمی کوردستان و دەبێتە یەک لە دەروازە فەرمییەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاتوچۆی گەشتیارانی ئێران و هەرێمی کوردستان لە پارێزگای سلێمانییەوە.

News Code 75583

Your Comment

You are replying to: .
captcha