وەزیری بەرگریی تورکیا: لەبارەی ناوچەی ئارام، لەگەڵ ئەمریكا لە رێكەوتن نزیكین

بەشی تورکیا- وەزیری بەرگریی توركیا رایدەگەیەنێت لەگەڵ ئەمریكا لە رێكەوتن نزیكین لەبارەی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خولوسی ئاكار، وەزیری بەرگریی توركیا لەبارەی پێکهێنانی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا رایگەیاند: گفتوگۆكانیان لەگەڵ ئەمریكا لەبارەی ناوچەی ئارام لە سووریا ئەنجامی باشی هەبووە و لە چەند كاتژمێری داهاتوو وردەكاری زیاتر بڵاودەكەنەوە.

بەوتەی خولوسی ئاكار ناوچەی ئارام 30 بۆ 40 كیلۆمەتر دەبێت و هێزەكانی یەپەگە لەو سنوورەدا نابن.

وەزیری بەرگریی توركیا ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە هەموو ئامادەكارییەكیان كردووە بۆ چوونی هێزەكانیان بۆ ئەو ناوچانەی دەكەونە ئەو سنوورە.

سەرچاوە: ئانادۆلۆ

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 75575

Your Comment

You are replying to: .
captcha