لەیلا گیوڤەن داوایێک لە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دەكات

بەشی تورکیا- هاوسەرۆكی پارتی دیموکراتیکی گەلان پەیوەندی بەسەرۆكی پەرلەمانی كوردستانەوە دەكات و داوای لێدەكات كار بكەن بۆ لابردنی گەمارۆ لەسەر كەمپی پەنابەرانی مەخموور.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەیلا گوڤەن، پەرلەمانتاری توركیا لەسەر لیستی هەدەپە و هاوسەرۆكی كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتی، پەیوەندیێكی تەلەفونیی لەگەڵ رێواس فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامدا.

گوڤەن داوای لە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كردووە هەوڵی خۆی بدات و ڕۆڵی خۆی بگیڕێت بۆ لابردنی ئەو گەمارۆیەی خراوەتە سەر كەمپی پەنابەرانی مەخموور.

تەلەفونەكەی گیوڤەن بە مەبەستی پیرۆزبایی لە سەرۆكی پەرلەمان بووە لە پۆستەكەیدا كە یەكەم ژن بووە ئەو پۆستە وەربگرێت لە هەرێمی كوردستاندا.

رێواس فایەق لە وەڵامی داواكاریەكەی گیوڤەن ئاشكرای كردووە "لەسەر بابەتەكە هەوڵی خۆم دەدەم و شاندێكی پەیوەندیدار بە بابەتەكەوە ئەركدار دەكەم".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 75574

Your Comment

You are replying to: .
captcha