ئه‌مینداری گشتیی UN: داعش خاوه‌نی 300 ملیۆن دۆلاره‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ گرووپی تیرۆریستی داعش سه‌ره‌ڕای ڕووخانی خه‌لافه‌ته‌که‌ی له‌ عێراق و سووریا به‌ڵام هێشتا خاوه‌نی 300 ملیۆن دۆلاره‌.

کوردپرێس:

ئانتۆنیۆ گۆتێرێس ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌ ڕاپۆرتێكدا كه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كردووه‌ ئاشكرای كردووه‌ که‌ گروپوی تیرۆریستیی داعش دوای ڕووخانی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی له‌ عیراق و سووریا و نه‌بوونی هیچ پشتیوانییێكی دارایی بۆ داگیركردنی ناوچه‌كان به‌ڵام هێشتا خاوه‌نی 300 ملیۆن دۆلاره‌.

ناوبراو ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه‌ که‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی په‌لاماره‌كانی داعش كاتییه ‌و به‌ دوور نازانرێت ئه‌و پاره‌یه‌ی هه‌یه‌تی له‌ ڕێگه‌ی كۆمپانیا ناڕه‌سمییه‌كانه‌وه‌ به‌كاری بهێنێت بۆ پشتیوانی له‌ كرده‌وه‌كانی له‌ عێراق و سووریا و وڵاتانی‌تر.

ئانتۆنیۆ گۆتێرێس جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ داعش هه‌وڵه‌کانی بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی خۆژینیی داراییی خۆی چڕ ده‌کاته‌وه‌ ئه‌وه‌ش له‌ ڕێگای پشتیوانان و گرووپه‌کانی سه‌ر به‌ خۆی له‌ شوێنه‌کانی دیکه‌ وه‌ک ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و کیشوه‌ری ئه‌فریقا و ئاسیا.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی سۆمه‌ریه‌ نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 75569

Your Comment

You are replying to: .
captcha