هۆشداری لەدرووستبوونی ئیمارەتێكی نوێی داعش لەدیالە دەدرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسانی خۆجێیی پارێزگای دیالە هۆشداری لەدروستبوونی "ئیمارەتێكی نوێی داعش" لەرۆژهەڵاتی پارێزگاكە دەدەن.

کوردپرێس:

ماڵپەڕی شارپرێس بڵاوی کردەوە: جەمال شەمەری ئەندامی ئەنجوومەنی ناحییەی كەنعان (٢٠ كم لە رۆژهەڵاتی باقووبە)ی سەر بەپارێزگای دیالە دەڵێت: "درەنگانێكی رۆژی دووشەممە داعش هێرشی كردووەتە سەر خاڵێكی پشكنینی سوپای عێراق لە ناوچەی "ئەلبەززاز" لەباشووری ناحیەی كەنعان ، لەكاتی گەیشتنی پشتیوانی سەربازی بۆ ناوچەكە، بۆمبێكی چێنراو بەكاروانی سوپای عێراقدا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە سەربازێك گیانی لەدەستداوەو چواری تریش بریندار بوون".

شەممەری دەشڵێت: لەو ماوەیەدا ئەوە دەیەم هێرشی لەو جۆرەیە لەناوچەی بەززاز روودەدات، بەجۆرێك ناوچەكە بووەتە شوێنی خوێن لەبەررۆیشتنی هێزە ئەمنییەكان.

ئەو هۆشداریش دەدات لەوەی داعش بتوانێت ئیمارەتێكی نوێ لەناوچەكە دووست بكات، بەتایبەت دوای ئەوەی چالاكییەكانی رێكخراوەكە لەماوەی چەند مانگی رابردوودا گەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار .

ئەو بەرپرسە خۆجێییەی دیالە جەخت دەكاتەوە، كە ناوچەی بەززاز بووەتە سەرچاوەی مەترسی نەك هەر بۆ ناحییەی كەنعان، بەڵكو بۆ شاری بەعقوبەش و پارێزگای دیالە بەگشتی، لەبەر ئەوەی دزەكردنی چەكدارانی داعش لێكەوتەی خراپی لەسەر پارێزگاكە دەبێت ، داواش دەكات بەپلانێكی بەرنامەبۆدارێژراو كۆتایی بە هەڕەشەكانی پاشماوەكانی داعش بهێنرێت و ئاسایش و سەقامگیری بۆ ناوچەكە بگێڕدرێتەوە.

News Code 75556

Your Comment

You are replying to: .
captcha