کوردپرێس:
ماڵپەڕی ڕادیۆ نەوا ڕایگەیاند به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه، كاروانه‌كه له 150 بۆ 200 ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری سه‌ربازی پێكدێت و له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ره‌وانه كراون و دره‌نگانی شه‌وی رابردو گه‌یشتونه‌ته شاری قامیشلی.
باس له‌وه‌ش ده‌كرێت، كاروانه‌كه چه‌ك و جبه‌خانه‌ی سه‌ربازیی تێدایه و هاوپه‌یمانان راده‌ستی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده"ی ده‌كه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه جموجوڵی سوپای توركیا له‌سه‌ر سنوری سه‌رێكانی زیادیكردوه و هاوكات فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانانیش به ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه.
به‌پێی زانیاریی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، توركیا له‌سه‌ر سنوری رۆژئاوای كوردستان جموجوڵی سه‌ربازیی به‌رفراوان ئه‌نجام ده‌دات و ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه له دوای جه‌ژنی قوربانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ر خۆرهه‌ڵاتی فورات ده‌ست پێده‌كات.
Your Comment