كاروانێكی 200 ئۆتۆمبێلیی ئه‌مریكا ده‌گاته‌ كوردستانی سووریا

بەشی سووریا- هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا بۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی خۆرهه‌ڵاتی فورات، كاروانێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازیی هاوپه‌یمانان به‌سه‌ركردایه‌تیی ئه‌مریكا گه‌یشته‌ شاری قامیشلی لە كوردستانی سووریا.

کوردپرێس:

ماڵپەڕی ڕادیۆ نەوا ڕایگەیاند به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، كاروانه‌كه‌ له‌ 150 بۆ 200 ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری سه‌ربازی پێكدێت و له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ره‌وانه‌ كراون و دره‌نگانی شه‌وی رابردو گه‌یشتونه‌ته‌ شاری قامیشلی.

باس له‌وه‌ش ده‌كرێت، كاروانه‌كه‌ چه‌ك و جبه‌خانه‌ی سه‌ربازیی تێدایه‌ و هاوپه‌یمانان راده‌ستی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده‌"ی ده‌كه‌ن.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ جموجوڵی سوپای توركیا له‌سه‌ر سنوری سه‌رێكانی زیادیكردوه‌ و هاوكات فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانانیش به‌ ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه‌.

به‌پێی زانیاریی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، توركیا له‌سه‌ر سنوری رۆژئاوای كوردستان جموجوڵی سه‌ربازیی به‌رفراوان ئه‌نجام ده‌دات و ده‌نگۆی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ دوای جه‌ژنی قوربانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ر خۆرهه‌ڵاتی فورات ده‌ست پێده‌كات.

News Code 75554

Your Comment

You are replying to: .
captcha