کوردپرێس:
زە ناشناڵ لە راپۆرتێکیدا، کە سەبارەت بە هەرەشەکانی تورکیا لە لەشکرکێشیی سەر ناوچە کوردیەکانی سووریا بڵاویکردوەتەوە ئاماژە بەوە دەدات، ئامانجی ئەردۆغان دورخستنەوەی مەرتسی ئەمنی نیە لە ولاتەکەی.
ڕۆژنامەکە ئەوەشی نووسیوە: "ئەم جەربەزەییە بۆ عەرزی عەزەڵاتە، پەیوەندیێکی زۆر کەمی بە روبەڕوبونەوەی تیرۆر هەیە، پەیوەندی تەواوی بەسیاسەتی ناوخۆوە هەیە".
ئاماژە بەوەش دراوە، ئەنجامدانی لەشکرکێشیێکی دیکە بۆ سەر سووریا هیچ خزمەتێک بە ڕووبەڕووبوونەوی تیرۆر ناکا، تەنها ئاژاوە و شێوانشێوی دروست دەکات لە ناوچەکەدا.
لەدوای شکستهێنانی لە هەڵبژاردنەکانی شارەوانی تورکیا، ئەردۆغان هەوڵی دورخستنەوەی سەرنجی شەقامی تورکی دەدات لە شکستە ناوخۆییەکانی و هەوڵی سروستکردنەوەی سۆزی لایەنگرانی دەدات.
رێکەوتی 4ی ئەم مانگە رهجهب تهییب ئهردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا له میانی لێدوانێكیدا لە مەراسیمی كردنهوهی نهخۆشخانهی بورسا و رێگای نێوان ئیستانبوڵ-بورسا ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند "هەروەك چۆن لە رێگەی ئەنجامدانی چالاكی سەربازییەوە چووینە ناو عفرین و جەرابلوس و ئەلباب، بە هەمان شێوە دەچینە رۆژهەڵاتی فورات".
Your Comment