بۆ یەکەمجار نووسینگەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە سلێمانی دەکرێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، وەزارەتی دەرەوەی عێراق رەزامەندی دەربڕیوە بۆ ئەوەی نووسینگەیێک لە شاری سلێمانی بکاتەوە، بەمەبەستی جێبەجێکردنی مامەڵەی ئەو هاووڵاتییانەی کە لە دەرەوەی وڵات دەژین.

کوردپرێس:

عەمید سالار عەبدوڵا، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی بە خەندان-ی راگەیاند، "لەماوەی هەشت مانگی رابردودا بە هیمەتی د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم و هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی توانراوە رەزامەندی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەدەستبهێنرێت بۆ کردنەوەی نوسینگەی تەچدیقات لە پارێزگای سلێمانی".

سەدان هەزار هاوڵاتی لە دەرەوەی وڵات دەژین بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان دەبێت سەردانی بەغدا بکەن، بەڵام دوای کردنەوەی ئەو نووسینگەیە دەتوانن لە سلێمانی کارەکانیان ئەنجام بدەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەدان هەزار هاوڵاتی لە دەرەوەی وڵات دەژین و ئەو کەسانەی زۆرجار سەردانی باڵیۆزخانەکانی عێراق و کونسوڵیەتەکان دەکەن، "دۆکیۆمێنتێک یان نوسراوێک دەنێرنەوە بۆ کەسوکاریان بە هۆکاری کڕینی خانو یان فرۆشتن یان بونی منداڵ لە درەوەی وڵات یا دەرهێنانی پاسپۆرت و زۆر کاروباری دیکە، بۆ ئەو نوسراوانە حکوومەتی عێراق راستەوخۆ کاریان بۆ ناکەن، بەڵکو دەبێت بچن بۆ بەغدا و تەچدیقی بکات و لەوێوە نوسراوێک بهێنێت و راست و دروستی بسەلمێنێت".

کردنەوەی لقێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە شاری سلێمانی، وادەکات ئەو شارە هەنگاوێک بەرەو سیستمی لامەرکەزی بنێت، کە جگە لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان کە حاکمن تیایدا زۆرینەی دانیشتوانەکەی داوای جێبەجێکردنی دەکەن.

عەمید سالار وتیشی، "ئەو فەرمانگەیە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە شاری سلێمانی دەکرێتەوە و ژمارەیەک کارمەندی تایبەتمەندی وەزارەتەکە کاری تێدا دەکەن، لەمەودوا ئەو کەسانەی لە هەولێر و سلێمانی و خانەقین و کەرکوکەوە مامەڵەیان هەیە پێویست ناکات سەردانی بەغدا بکەن، بەڵکو راستەوخۆ دێنە سلێمانی و لەو فەرمانگەیە هەمو کارەکانیان بۆ ئەنجامدەدرێت".

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەراستی پاسپۆرتی سلێمانی ڕوونی کردەوە، "کردنەوەی ئەو فەرمانگەیەی سەر وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەبێتە یەکەم فەرمانگە کە لە هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە و یەکەم فەرمانگەی گرنگ دەبێت بەدرێژایی مێژوی شاری سلێمانی".

بەپێی یاسای ژمارە سێی ساڵی 2009 ئەنجومەنی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، دەسەڵاتی سیستەمی لامەرکەزی بە پارێزگاکان بەخشیوە، بەڵام، تائێستا ئەو یاسایە بە تەواوی جێبەجێنەکراوە.

لە سیستەمی لامەرکەزیدا دەسەڵاتەکان لە سەرۆکی حکوومەتەوە دەدرێتە پارێزگارەکان، قائیمقامەکان، بەڕێوەبەری شارۆچکەکان، هاوکات نزیکبونەوەی نێوان حکوومەت و خەڵک و کەمکردنەوەی رۆتینە.

سیستەمی لامەرکەزی ئەرکی حکوومەت کەمدەکاتەوە و پارێزگارەکان ئەرکیان قورستر دەبێت، بۆ کۆکردنەوەی داهات و چۆنیەتی خەرجکردنی و هاوکات شۆڕبونەوەی دەسەڵاتە لەسەرەوە بۆ خوارەوە.

News Code 75551

Your Comment

You are replying to: .
captcha