کوردپرێس:
ڕۆژی سێشەمە 6ی ئابی 2019 وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لیوا سەعد مەعن لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، ''بە پشتبەستن بە زانیارییەكان هێزەکانی هەواڵگری عێراق و بە ھاوكاری ھاووڵاتییان، هێزێكی پۆلیسی نەینەوا، پێنج تیرۆریستی داعشیان لە ناوچەی گەراج شیمال بەشی چەپی شاری موسڵ دەستگیركردووە''.
سەعد مەعن ئاماژەی بەوەشداوە كە دەستگیركراوەكان لە ساڵی ٢٠١٤دا، چواریان لە بەناو دیوانی جوند سەربە رێكخراوی داعش كاریان كردووە و ئەوەی دیكەیشیان لە بەناو دیوانی حوسبە كاری كردووە.
ئاماژە بەوە دەكرێت ''بەم دواییانە پەلامارەكانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بۆسەر ھێزە ئەمنییەكان زیادی كردووە بەتایبەتیش لە سنووری پارێزگاكانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەددین و كەركووك''.
جێگای ئاماژەیە لە ساڵی ٢٠١٧دا هێزەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ شاری موسڵ دەست پێکرد بە مەبەستی پاکردنەوەی ئەم ناوچەیە لە رێخراوی تیرۆرستی داعش لە ئەنجامدا تواندرا کۆتایی بە داعش بهێندرێت لە موسڵ،بەڵام تاکوو ئێستا شانە نوستوەکانی ئەم رێخراوە لە موسڵ دا بونیان هەیە ترسی دوبارە چاڵاک بونەوەیان لێدەکرێت.
Your Comment