به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌رپرسانی تورکیا په‌نجه‌ڕاوه‌شاندن هه‌مبه‌ر ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازییان زیاد کردووه و دیپلۆماتکارانی ڕۆژئاوایی و هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی تورکیا له گفتوگۆکانیان له‌گه‌ڵ میدیا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان وه‌ک فاینه‌نشاڵ تایمز، ڕۆیتێرز و هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسا مه‌ترسیی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی تورکیا دژی هێزی کوردی سووریا ناسراو به یه‌په‌گه له باکووری سووریا به واقیعی ده‌زانن. به‌م حاڵه‌شه‌وه ژماره‌یێک له کارناسان پێیان وایه که هێرشێکی ڕاسته‌قینه ڕوو نادات و ئه‌م هه‌ڕه‌شانه بۆ وه‌رگرتنی هه‌ڤیازی له ئه‌مریکایه.
ساڵی ڕابردوو دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا فه‌رمانی کشانه‌وه‌ی 2 هه‌زار هێزی سه‌ربازیی ئه‌و وڵاته له سووریای ده‌رکرد و باسی له‌وه کرد که بۆ نه‌هێشتنی نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌کانی تورکیا ناوچه‌یێکی ئارام له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد له باکووری سووریا دروست ده‌کات و هێزه کوردییه‌کان له ناوچه‌که ده‌چنه‌ده‌ره‌وه. ئه‌مریکا ڕاشی‌گه‌یاند که هێزه ده‌ولییه‌کان ده‌توانن ناوچه‌که کۆنتڕۆڵ بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له هێرشی به‌رانبه‌ری کوردی سووریا و سوپای تورکیا بۆ سه‌ر یه‌کتر بکه‌ن. به‌ڵام کێشه‌که ئه‌مه‌یه که تورکیا و ئه‌مریکا دیدگایێکی جیاوازییان هه‌مبه‌ر دروست‌کردنی ناوچه‌ی ئارام و قووڵاییی ناوچه‌که هه‌یه؛ تورکیا داوا ده‌کات ناوچه ئارامه‌که له قووڵاییی 32 کیلۆمه‌تریدا دروست بکرێت و ئه‌مریکاش ده‌ڵێت ناوچه‌ی ئارام له قووڵاییی 5 تا 10 کیلۆمه‌تر نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌کانی تورکیا هه‌مبه‌ر هه‌بوونی هێزه کوردییه‌کان له سنووره‌کانی ئه‌و وڵاته چاره‌سه‌ر ده‌کات.
نیکۆلاس هراس توێژه‌ری کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێی وایه که ئه‌مریکا نه‌یتوانیوه قه‌ناعه‌ت به تورکیا بهێنێت بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی له ئه‌نجامدانی هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر کورد به‌م بۆنه‌وه واشنتۆن خه‌ریکه دامه‌زراندنی ناوچه ئارامه‌که‌ی باکووری سووریا له‌لایه‌ن تورکیا و ئه‌و وڵاته تاوتوێ ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌ی هاوبه‌ش ناوچه‌که به‌ڕێوه ببه‌ن و هێزه کوردییه‌کان له‌و ناوچه‌یه بچنه‌ده‌ره‌وه.
ناوبراو به هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسای ڕاگه‌یاندووه که تیمی دانووستانکاری ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تورکیا به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتوون که ته‌نها ڕووداوێک که ده‌توانێت ڕێگری له هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر باکووری سووریا بکات ڕێگه‌پێدان به سوپای تورکیایه بۆ چاودێری له‌سه‌ر ناوچه‌ی باکوور و باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا به هاوکاریی هێزی هاوپه‌یمانێتیی دژه‌داعش به سه‌رکردایه‌تیی ئه‌مریکا.
ئاڵدار خه‌لیل به‌رپرسێکی کوردی سووریا پێی وایه که ئه‌مریکا نایهه‌وێت زیاتر له‌مه له به‌رانبه‌ر پێداگرییه‌کانی تورکیا بوه‌ستێته‌وه. ناوبراو به هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسای وتووه که ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا بیهه‌وێت ده‌توانێت به وتنه‌وه‌ی یه‌ک وشه ڕێگری له تورکیا بکات به‌ڵام ئاشکرایه که ئه‌مریکا نایهه‌وێت زیاتر له‌مه گوشار بخاته سه‌ر تورکیا.
ناوبراو هیوای خواست به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که ئه‌مریکا چاودێری له‌سه‌ر ئاسمانی باکووری سووریا ده‌کات هه‌ر بۆیه ئه‌و وڵاته ڕێگه نادات سوپای تورکیا فڕۆکه‌ی جه‌نگی و درۆن بۆ سه‌ر کورده‌کان به‌کار بهێنێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment