بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مارک ئێسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا دەڵێت: "رێگە بە چوونە ناوەوەی تورکیا بۆ باکووری سووریا نادەین، بەهیواین لەگەڵ تورکیا بگەینە رێککەوتن".
مارک ئیسپەر وەزیری بەرگریی ئەمریكا پەیامێک ئاراستەی توركیا دەكات و جەخت دەكاتەوە، كە رێیان پێنادەن بچنە باكووری سووریاوە.
وەزیری بەرگریی ئەمریكا لەلێدوانێكدا رایگەیاند: حكوومەتی وڵاتەكەی رێگەنادات هێزەكانی توركیا یەكلایەنە بچنە ناو باكووری سووریاوە و ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە خۆرهەڵاتی فورات ئەنجام بدەن.
هەروەها هیواشی خواست بتوانن لەگەڵ ئەنقەرە بگەنە رێككەوتن.
ماوەی چەند رۆژێكە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک كۆماری توركیا هەڕەشەی دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە دژی هێزە کوردییەکانی سووریا دەكات و دەشڵێت "ئەمریكا و رووسیامان لەو ئۆپەراسیۆنە ئاگاداركردوەتەوە".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment