بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەریق سەعد حەربیە فەرماندەی قەرراگای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی سوپای عێراق لە پارێزگای کەرکووک پاش نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند: باندێکی 7 کەسیی فرۆشتنی مادە هۆشبەرەکانیان لە پارێزگای کێشەلەسەری کەرکووک هەڵوەشاندووەتەوە.
حەربییە لە بەیاننامەکەیدا ڕاشیگەیاندووە ئۆپەراسیۆنەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئیدارەی بەرەنگار بوونەوەی مادەهۆشبەرەکان لە پارێزگای کەرکووک ئەنجام دراوە.
ناوبراو ئاشکرای کرد لە پێکدادان لەگەڵ ئەندامانی باندەکەدا دەست بەسەر هەندێک بەڵگەی تاوانی ئەو گرووپەدا گیردراوە و یەکێک لە ئەندامانی باندەکە بریندار بووە.
سەرچاوە: سۆمریە نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment