تورکیا ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد و ئه‌مریکا له‌ سووریا ناکاته‌ ئامانج

به‌شی جیهان- پڕۆفیسۆر یه‌زید سائق پێی وایه‌ که‌ تورکیا سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی که‌ ده‌یکات هێرشێکی به‌رفراوان بۆ سه‌ر ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد و ئه‌مریکا له‌ باکووری سووریا ئه‌نجام نادات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تورکیا چه‌ندین جار هه‌ڕه‌شه‌کانی له‌سه‌ر جێبه‌جێ‌کردنی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی‌تر دژی کوردی سووریا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات دووپات کردۆته‌وه‌. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ ته‌نها په‌نجه‌ڕاوه‌شاندن نه‌بووه‌ چوونکه‌ دیپلۆماتکارانی تورکیا به‌ ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆستیان ڕاگه‌یاندووه‌ که‌ سوپای تورکیا چه‌ندین هه‌نگاوی به‌ مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێشچوون به‌ره‌و ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا هه‌ڵگرتووه‌. ئه‌مه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ که‌ هه‌نگاوه‌کانی ئه‌مریکا نیسبه‌ت به‌ پشتیوانی له‌ کورده‌ هاوپه‌یمانه‌کانی -که‌ له‌ پێنج ساڵی ڕابردوودا هێزی وشکانیی ئه‌مریکا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش بوونه‌- سنووردار بووه‌ و ته‌نها له‌پێناو ڕه‌وانه‌کردنی نێرده‌ی سه‌ربازی و سیاسی بۆ ئه‌نقه‌ره‌ به‌ مه‌به‌ستی قه‌ناعه‌ت‌پێهێنان به‌ تورکیا ئه‌نجام دراوه‌. نیشانه‌کانی ده‌ست‌پێکردنی ئۆپه‌راسیۆنی دووهه‌می تورکیا بۆ سه‌ر کوردی سووریا ئاشکرا بووه‌ به‌م حاڵه‌شه‌وه‌ دوکتۆر یه‌زید سائق توێژه‌ری باڵای کاروباری سووریا له‌ په‌یمانگای به‌ناوبانگی کارنگی له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌دایه‌ که‌ شه‌ڕێکی قورس له‌ نێوان تورکیا و هێزی کوردی سووریا ئه‌نجام نادرێت.

پرۆفیسۆر سایق به‌ کوردپرێسی وتووه‌: "من پێم وایه‌ که‌ سوپای تورکیا هه‌ر چۆنێک بێت هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی باکووری سووریا که‌ له‌ ژێر کۆنتڕۆڵی ئه‌مریکادایه‌. سه‌ردانی ئه‌مدواییه‌ی فه‌رمانده‌ باڵاکانی ئه‌مریکا بۆ ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا ڕوونکردنه‌وه‌ی ڕێوشوێنه‌کانه‌ بۆ تورکیا."

ناوبراو سه‌باره‌ت به‌ هۆکاری هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا و به‌رپرسانی دیکه‌ی ئه‌و وڵاته‌ هه‌مبه‌ر ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی بۆ سه‌ر باکووری سووریا زیادی کرد: "هه‌ڕه‌شه‌ و گوڕه‌شه‌کانی ئه‌ردۆغان و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی تورکیا به‌شێک له‌ دایالۆگێکی سیاسیی به‌رفراوانی نێوان ئه‌مریکا و تورکیایه‌ که‌ هه‌ندێک بابه‌ت وه‌ک ناکۆکییه‌کانی نێوان ئه‌مریکا و تورکیا له‌سه‌ر کڕینی سیسته‌می به‌رگریی S-400ی ڕووسی له‌لایه‌ن تورکیاش له‌خۆ ده‌گرێته‌وه‌. من پێم وایه‌ که‌ هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر کورد ئامێرێکه‌ بۆ ئه‌م پڕۆسه‌ به‌ربڵاوه‌."

دوکتۆر یه‌زید سائق له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌دایه‌ که‌ هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا دژی کوردی سووریا خزمه‌ت‌کردنه‌ به‌ ئامانجه‌کانی ئه‌و وڵاته‌‌ بۆ گوشارخستنه‌ سه‌ر ئه‌مریکا له‌سه‌ر ڕێککه‌وتنی پێشووی نێوان دوو لایه‌ن له‌سه‌ر کشانه‌وه‌ی هێزی کوردی سووریا (YPG) له‌ نزیکه‌ی سنووره‌کانی تورکیا. ئه‌گه‌ر تورکیا بتوانێت هه‌مبه‌ر پێدانی هه‌ندێک هه‌ڤیازی قه‌ناعه‌ت به‌ ئه‌مریکا بهێنێت ئه‌وا ئه‌و بابه‌ته‌ یارمه‌تیده‌ری ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌بێت.

توێژه‌ری باڵای په‌یمانگای کارنگی له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری په‌یوه‌ندیی نێوان چڕبوونه‌وه‌ی هێرشی تورکیا دژی په‌که‌که‌ و هه‌وڵ بۆ ئه‌نجامدانی داپه‌ڕی سه‌ربازی دژی هێزی کوردی سووریا به‌ کوردپرێسی ڕاگه‌یاند: "هێرشه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر په‌که‌که‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌ ئاڕاسته‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌م هێرشانه‌ بۆ پیشاندانی ئیراده‌ی تورکیا‌ نیسبه‌ت به‌ ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی سه‌ربازی دژی کوردی سووریا سوودمه‌نده‌ و به‌ بۆچوونی ئه‌نقه‌ره‌ ده‌ریده‌خات که‌ تورکیا مکووڕه‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌م هێرشه‌."

دوکتۆر یه‌زید سائق هۆکاری سه‌ره‌کیی هه‌ڕه‌شه‌ و گوڕه‌شه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر کوردی عێراق و سووریا به‌ جیدی بوونی ئه‌و وڵاته‌ بۆ به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ جووڵه‌ی کورد له‌و وڵاتانه‌ ده‌زانێت و ده‌ڵێت: ئه‌م مه‌سه‌له‌ ده‌ریده‌خات که‌ سه‌رکرده‌کانی تورکیا چ ڕوانینێکیان له‌باره‌ی کاروباری کورد هه‌یه‌ و تا چ ڕاده‌یێک له‌وه‌ی که‌ ئه‌مریکا ئاوڕ له‌ بۆچوونی تورکیا ناداته‌ ناڕازین. به‌ڵام ئه‌نجامدانی هێرشه‌کانی تورکیا له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌و مانایه‌ نییه‌ که‌ تورکیا هه‌نگاوێکی وا له‌ سووریاش هه‌ڵده‌گرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 75531

Your Comment

You are replying to: .
captcha