سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران و ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە کۆبوونەوەیێکدا کە ڕۆژی دووشەممە لە سلێمانی بەڕێوەچوو هەریەکە لە سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران و ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو سەقامگیریی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

کوردپرێس: مەکتەبی راگەیاندنی ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد کە سه‌ڵاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین پێشوازیی كرد له‌ مەهدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی نوێی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی ودیدارێكی یەک كاتژمێرێییان سازکرد.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە: "هه‌ردوولا تیشكیان خسته‌ سه‌ر بارودۆخی سیاسی و ئابووریی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌ گشتی، جه‌ختكرایه‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگی سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ و رێكخستنی كه‌ش و هه‌وای ئارامی و پێكه‌وه‌ ژیان و پته‌وكردنی ئه‌ركی دراوسێیه‌تی و هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری هه‌ردوولا".

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە ئەوەش هاتووە کە سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ سه‌ركونسوڵ خواست له‌ كاروباره‌كانیدا كه‌ به‌شێوه‌یێک بتوانیت خزمه‌تی زیاتر به‌ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و ده‌روبه‌ری بكات و په‌یوه‌ندیه‌ ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی هه‌رێم و كۆماری ئیسلامی به‌ره‌و پێش ببات".

سەرکونسوڵی نوێی ئێران لەسەر سلێمانی ماوەی چەند ڕۆژێکە زنجیرەیێک سەردانی دەستپێکردووە بۆ لای پاریزگاری سلێمانی و لایەنە سیاسیەکان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 75526

Your Comment

You are replying to: .
captcha