کوردپرێس:
داود جوندی كالۆ، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی شنگالی یەكێتی، بە SNNی ڕاگەیاند: یەكینەكانی بەرخۆدانی شنگال (یەبەشە) بەهەماهەنگی لەگەڵ سوپای عیراق ئۆپەراسیۆنێكیان لەسنوری شنگال بەمەبەستی بنبڕكردنی پاشماوەكانی داعش دەست پێكرد و لەئێستاشدا قۆناغی یەكەمی ئەو ئۆپەراسیۆنە كۆتایی هاتووە.
وردەكاری زیاتری ئۆپەراسیۆنەكەشی خستەڕوو، وتی:" لەچیای شنگال و سنوری جەزیرەو باشوری بەعاج ئۆپەراسیۆنەكەیان ئەنجامداوە، ئامانجی سەرەكیشیان لەناوبردنی ئەو پاشماوانەی داعشە كە جاروبار جموجۆڵ دەكەن، ئەگەرنا هیچ ناوچەیەك لەژێر دەسەڵاتی داعش نەماوە".
سەبارەت بەشێوازی هەماهەنگی ئەو دوو هێزە پێكەوە، داود جوندی كالۆ ئاشكرایكرد: لەئێستادا یەبەشە سەر بەحەشدی شەعبین و سەرجەم فەرمان و پاڵپشتیان لەلایەن ئەوانەوە بۆ ڕەوانە دەكرێت.
Your Comment