پێکدادانێکی قورس له‌ نێوان YPG و سوپای ئازادی سووریا ڕووی دا

به‌شی سووریا- شه‌وی ڕابردوو شه‌ڕێکی قورس له‌ ناوچه‌ باشوورییه‌کانی ئه‌عزاز و ڕۆژئاوای ئه‌لباب له‌ نێوان هێزه‌کانی سوپای ئازادی سووریا و یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) ڕووی دا.

کوردپرێس:

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌ لۆکاڵییه‌کانه‌وه‌ ده‌ست که‌وتووه شه‌وی یه‌کشه‌ممه‌ 4ی ئابی 2019‌ شه‌ڕ و پێکدادانێکی قورس له‌ ناوچه‌ باشوورییه‌کانی ئه‌عزاز و ڕۆژئاوای باب له‌ نێوان هێزه‌کانی سوپای ئازادی سووریا و یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) ڕووی دا.

پێکدادانه‌کان که‌ تا دره‌نگانی شه‌و به‌رده‌وام بووه‌ له‌ هه‌ندێک ناوچه‌ی جێناکۆکی نێوان سوپای ئازادی سووریا پاڵپشتکراوی ده‌وڵه‌تی تورکیا و هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌ له‌وان "کله‌ جبرین" له‌ باشووری ئه‌عزاز، شێخ عیسا له‌ ڕۆژئاوای ماره‌ و ناوچه‌ی دیکمه‌تاش و ئه‌بلاحزوان له‌ ڕۆژئاوای ئه‌لباب به‌ چڕی ئه‌نجام دراوه‌.

زانیارییه‌ سه‌ره‌تایییه‌کان باس له‌ کوژرانی 3 هێزی سوپای ئازادی سووریا له‌و پێکدادانه‌ ده‌کات.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی KRDnews

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 75509

Your Comment

You are replying to: .
captcha