جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم کۆتایی بە بایکۆتی دانیشتنەکانی حکوومەت دێنێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی مەکتەبى سیاسیی یه‌كێتیى نیشتمانى ڕایده‌گه‌یه‌نێت قوباد تاڵه‌بانی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌كانى حكوومه‌ت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعدى ئەحمەد پیرە ئەندامى مەکتەبى سیاسیى یەکێتى بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی وتووه‌: "بەمەبەستی چارەسەرکردنى کێشەکان زەمینەسازی بۆ کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی ‌و پارتی دەستیپێکردووە ‌و ئه‌نجامدانى ئه‌و گۆڕانکاریانەى هەردوو تیمى وەزاریى پارتى‌ و یەکێتى کردوویانە".

مه‌كته‌ب سیاسییه‌كه‌ى یه‌كێتى باسى له‌وه‌ش كردووه‌، پرسی گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا لە خاڵەکانى دیالۆگى نیشتمانى ‌و بوودجە و په‌یوەندیى لەگەڵ دەوڵەتانى ئیقلیمى ‌و دارایى ‌و ئاسایش‌ و گرفتى پارێزگاکان لە کۆبوونەوەی وەفدى باڵاى هەردوولا گفتوگۆیان لەسەردەکرێت".

به‌وته‌ى سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره‌، "گرژییەکانى نێوان پارتى ‌و یەکێتی خاوبوونەتەوە و شەڕى میدیایى فەرمى ‌و سێبەری هەردوولاش وه‌ستاوه‌، ئێستاش هەموو لایەنەکان هاندەرن بۆ سەرخستنى پڕۆسەى گفتوگۆى نێوانمان".

ئه‌وه‌شى وت: "ئێمە و پارتى لەسەر گۆڕانکارییەکانى ناو تیمى وەزاریمان لە حکوومەت ڕێککەوتووین ‌و لە دانیشتنێکى پەرلەمانیشدا ڕێککەوتنەکە جێبەجێ دەکرێت".

سه‌باره‌ت به‌پرسى گه‌ڕانه‌وه‌ى قوباد تاڵه‌بانى بۆ كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، پیرە وتوویه‌تى، "ئەو بابەتانەى باسم کردن جێبەجێ بوون، قوباد تاڵەبانى دەگەڕێتەوە بۆ کۆبوونەوەکانى ئەنجومەنى وەزیرانى هه‌رێم".

News Code 7524

Your Comment

You are replying to: .
captcha