دەسەڵاتدارانی تورکیا بۆ سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکاندا دەست بۆ هەموو تاوانێک دەبەن

بەشی تورکیا- هاوسەرۆکی پێشوتری هەدەپە ڕایدەگەیەنێت ئەگەر لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن بۆ هەڵبژاردنی دابێی تورکیا نەتوانن لە کاندیدی هاوبەشدا یەکبگرن، کارەسات ڕوودەدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوتری هەدەپە، لە زیندانی ئەدیرنەوە لە وتارێکدا لە بارەی ساڵی نوێ و گۆرانکارییەکان دەنووسێت: دەسەڵات دەتوانێت "هەموو شتێک" بکات بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنەکاندا نەدووڕێ.

دەمیرتاش دەشڵێت: 27 حزب دەچنە ناو هەڵبژاردنەوە، 5 حزب لە بلۆکی دەسەڵاتدارن و 22 حزب لە ئۆپۆزسیۆنن. ئایا دەتوانن زۆربەیان، ئەگەر هەموویان نەبن، لە 22 پارتی ئۆپۆزسیۆن، لە کاندیدێکی هاوبەشدا یەکبگرن، ئەگەر نەیانکردبێت کارەسات دەبێت.

ناوبراو راشیگەیاند: حکوومەت هەرچییەک بکات، گرنگ نییە چ فێڵێک بەکاربهێنێت، خەڵک بڕیاری خۆی داوە، ئەوانەی بێزارن لە دۆخەکە بە وروژاندن و خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە گۆڕانکاری دەکەن، لە کاتێکدا ئەوانەی سوودمەندن لە دۆخی ئێستا، ترسیان لە گۆڕانکاری هەیە.

دەمیرتاش نووسیویشیەتى،" ساڵی 2023 ساڵی دووگیانییە بە گەورەترین گۆڕانکاری لە تورکیا"، ئەو دەڵێت، خشتەکە زۆر ڕوونە؛ یان کۆمار تاجی دیموکراسی لەسەر دادەنرێت و بەردەوام دەبێت لەسەر ڕێگای خۆی، یان ڕژێمی تاکەکەسی پەرەدەستێنێت بۆ جۆرێک لە شانشینی، سوڵتانییەت.

هاوسەرۆکی پێشوی هەدەپە وتووشیەتی: بەم زووانە بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات، کاندیدەکان لە گۆڕەپانەکەدا دەردەکەون، ئێمەش شایەتحاڵی کێبڕکێیەکی توند دەبین.

دەمیرتاش ئاماژەی بەوەکردوە کە کێبڕکێی هەڵبژاردن یەکسان نابێت و پێى وایە: حکوومەت هەموو ئامرازەکانی لەبەردەستی خۆیدا بە شێوەیەکی نادادپەروەرانە بەکاردەهێنێت، شێوازی پیس و ترسناک دەخەنە بواری جێبەجێکردنەوە کە مێشک و خەونەکانمان ناتوانێت بیری لێبکاتەوە.

دەمیرتاش ئاماژەشی دا بە هەڵمەتی دەستگیرکردنی نوێ، داخستنی هەدەپە، توندوتیژی، فشار لەسەر میدیا، ئۆپەراسیۆن لە سووریا، سزای فەلەکی لە دۆسیەی کۆبانی، ساختەکاری سندوقی دەنگدان و دەڵێت: دەسەڵاتداران هەموو شتێک دەکەن بۆ ئەوەی دەسەڵاتی خۆیان لەدەست نەدەن.

News Code 7520

Your Comment

You are replying to: .
captcha