بەپێی هەواڵی کوردپرێس، غالب محەمەد عەلی، لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی مەعلوومەدا ڕایگەیاند: ئەگەر دوو لایەنی سەرەکیی هەرێمی کوردستان لەسەر سامان، نەوت، پارە، داهات، دەروازە سنوورییەکان و کۆمپانیا نەوتییەکان ڕێکبکەون، ئەوا ناکۆکی نێوانیان چارەسەر دەبێت.
ناوبراو ڕاشیگەیاند دەسەڵاتدارانی پارێزگای سلێمانی هەوڵ دەدەن لەگەڵ پارێزگای هەڵەبجە و جودا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەرێمێکی سەربەخۆ پێکبهێنن، بەڵام ئەگەری ئەمە زۆر کەمە، چوونکە بنەماڵەی بەرزانیی بەسەر ئەم پارێزگایانەدا زاڵن و هەروەها یەکێتی و پارتی بەرژەوەندیی هاوبەشیان هەیە، بەتایبەتی لە بواری ئەمنی و ئابووری و سیاسیدا .
غالب محەمەد ئەوەشی خستەڕوو: ناکۆکییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووەتە هۆی ڕاگرتنی زیاتر لە 840 پڕۆژەی ئاوەدانکردنەوە لە سلێمانی.
Your Comment